دوو مامۆستای فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بە توێژینەوە لە پێنجەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی زانستەمرۆڤایەتییەکان بەشدار بوون

پ.ی.د. تەلار صباح مامۆستا لە بەشی زمانی کوردیی و م.ی. بەسیدە حەیدەر مامۆستا لە بەشی پەروەردە و دەروونزانی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بە دوو توێژینەوە لە بوارەکانی زمان و کۆمەڵناسی لە پێنجەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی زانستەمرۆڤایەتییەکان لە زانکۆی نەورۆز لە شاری دهۆک بەشدار بوون.

ڕۆژانی ٣١ی خاکەلێوە بۆ ١ی بانەمەڕ(گوڵان)ی ٢٧٢٦ی کوردی بەرانبەر ٢٠ و ٢١ی نیسانی ٢٠٢٦ی زایینی، پێنجەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی زانستەمرۆڤایەتییەکان لە زانکۆی نەورۆزی شاری دهۆک بەڕێوە چوو و هەریەک لە پ.ی.د. تەلار صباح بە توێژینەوەیەک لە بواری زمان بە ناونیشانی "دیاردەی کۆچکردن و کاریگەری لەسەر فەرهەنگی زمان" و م.ی. بەسیدە حەیدەر بە توێژینەوەیەک لە بواری کۆمەڵناسی بە ناونیشانی "کۆچکردنی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ هۆکار و گرفتەکانی بەردەمیان" بەشدار بوون.

توێژینەوە و داهێنان و پلانی ستراتیژی

کۆڵەکەی دووەمی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە واتە کۆڵەکەی "توێژینەوە و داهێنان" دەستپێشخەرییەکی تایبەتمەندی ئاکادیمییە تاکوو بە هاندانی توێژەران و مامۆستایانی زانکۆی کۆیە ڕێگا بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوەیەکی بەپریستیژ و بەرهەمدار بکاتەوە کە لە ئاستی نیشتمانی و نێونەتەوەییدا کاریگەری و گرینگیی تایبەتی هەبێت.

زیادکردنی هەلی توێژینەوە بۆ ستافی ئاکادیمی ئامانجی دووەم

پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە کۆڵەکەی دووەمی تایبەت بە "توێژینەوە و داهێنان" لە چوار ئامانج و چواردە ستراتیژیی پێکهاتووە و ئامانجی دووەمی ئەم کۆڵەکە بە ناونیشانی "زیادکردنی هەلی توێژینەوە بۆ ستافی ئاکادیمی و خوێندکاران" لە چوارچێوەی ستراتیژیی چوارەم واتە "ئەنجامدانی کۆنفڕانس و سیمپۆزیۆم" مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆ هان دەدات وێکڕا توێژینەوەکانیان بڵاو بکەنەوە و لە کۆنفڕانسە نێوخۆیی و جیهانیەکانیش بەشدار بن.

Two Koya University Researchers Present Papers on "Migration" at the 5th International Conference on HumanitiesTwo Koya University Researchers Present Papers on "Migration" at the 5th International Conference on HumanitiesTwo Koya University Researchers Present Papers on "Migration" at the 5th International Conference on HumanitiesTwo Koya University Researchers Present Papers on "Migration" at the 5th International Conference on HumanitiesTwo Koya University Researchers Present Papers on "Migration" at the 5th International Conference on HumanitiesTwo Koya University Researchers Present Papers on "Migration" at the 5th International Conference on Humanities

News Date
Image
Two Koya University Researchers Present Papers on "Migration" at the 5th International Conference on Humanities
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ