کۆیە | ڕاگەیاندنی زانکۆ 

ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦،  بەشی پەروەردە و دەروونزانی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کۆڵەکەی "خزمەتکردنی کۆمەڵگە" لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە (٢٠٢٣–٢٠٢٧) و بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروبار زانستی و خوێندنی باڵا پ.د. هشیار زکی، یاریدەدەری راگری فاکەڵتیی پەروەردە پ.ی.د. ئالان صلاح سعدی، مامۆستایان و خوێندکاران، وۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی "کارامەیییە پەروەردەییەکانی مامۆستا و داهاتوویەکی پرشنگدار" لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوە برد.

دەستپێکی وۆرکشۆپەکە و وتاری سەرۆکی بەش

وۆرکشۆپەکە بە وتارێکی پ.ی.د. بەهات عەبدولڕەزاق، سەرۆکی بەشی پەروەردە و دەروونزانی دەستی پێ کرد، کە تێیدا تیشکی خستە سەر گرنگیی ڕێکخستنی ئەم جۆرە چالاکییە زانستییانە بۆ برەودان بە ژینگەی فێرکاری. هاوکات تێڕوانین و دیدگای بەشی پەروەردە و دەروونزانیی لە بواری پەرەپێدانی توانای پیشەیی و ئەکادیمیی مامۆستایان و گونجاندنیان لەگەڵ مۆدێلە نوێیەکانی پەروەردە ڕوون کردەوە.

پانێلی زانستی و پێشکەشکارانی بابەتەکان

دواتر پانێلی زانستیی وۆرکشۆپەکە بەڕێوەچوو، کە م.ی. حازم عەلی ڕەمەزان سەرپەرشتی دەکرد. لە میانی پانێلەکەدا، هەریەک لە د. هاژە تەها مەحموود، د. شیرین سەعید کەریم، م.ی. بەسیدە حەیدەر و م. پایز خالید سابیر بە پێشکەشکردنی توێژینەوە و سەرنجە زانستییەکانیان بەشدارییەکی کارایان کرد. تەوەرە پێشکەشکراوەکان جەختیان لەسەر گۆڕینی میتۆدە باوەکانی وانەوتنەوە بۆ مۆدێلی کارلێککارانە، پەرەپێدانی کارامەیییەکانی پەیوەندیکردن و بەڕێوەبردنی سەرکەوتووانەی پۆل کردەوە؛ لەپاڵ بەهێزکردنی پردی هەماهەنگیی نێوان ناوەندە زانستییەکان و پێداویستییە هەنووکەیییەکانی کەرتی پەروەردە.

بەردەوامیی بەرنامە پەرەپێدەرەکان لە پلانی ستراتیژیدا

زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی بەدیهێنانی ئامانجەکانی پلانی ستراتیژیی خۆی (٢٠٢٣–٢٠٢٧) بەردەوامە لە ئەنجامدانی وۆرکشۆپ و ڕاهێنانی بەردەوام، بە مەبەستی دەوڵەمەندکردنی توانا مرۆییەکان و بەرزکردنەوەی کارامەییی ستافی ئەکادیمی بەپێی پێوەرە جیهانییەکانی سەردەم، کە ئەمەش پایەیەکی سەرەکییە بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتیی خوێندن و خزمەتکردنی پرۆسەی پەروەردە لە هەرێمی کوردستاندا.

Koya University Hosts Specialized Workshop on Advancing Pedagogical Competencies for EducatorsKoya University Hosts Specialized Workshop on Advancing Pedagogical Competencies for EducatorsKoya University Hosts Specialized Workshop on Advancing Pedagogical Competencies for EducatorsKoya University Hosts Specialized Workshop on Advancing Pedagogical Competencies for EducatorsKoya University Hosts Specialized Workshop on Advancing Pedagogical Competencies for EducatorsKoya University Hosts Specialized Workshop on Advancing Pedagogical Competencies for EducatorsKoya University Hosts Specialized Workshop on Advancing Pedagogical Competencies for EducatorsKoya University Hosts Specialized Workshop on Advancing Pedagogical Competencies for Educators

News Date
Image
Koya University Hosts Specialized Workshop on Advancing Pedagogical Competencies for Educators
Description / Summary
نووسین و هەواڵ و بڵاوکردنەوە | محمد کریم سیدگوڵ
فۆتۆ | دڵشاد جمیل کاکەڕەش
گرافیک دیزاین | هێمن ابوبکر ابراهیم