زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی کۆڵەکەی "سەرکەوتنی خوێندکار"ی پلانی ستراتیژیی زانکۆ کە کار بۆ برەودان و پەرەپێدانی توانایی و بەهرەی خوێندکاران دەکاتەوە پێشانگایەکی نیگارکێشی بۆ " دونیا محمد صدیق " خوێندکاری قۆناغی سێیەمی بەشی ئینگلیزیی فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێوەبرد.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.ی.د هەڵگورد سەرهەنگ مەغدید و ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە پ.د سەفین جلال، بەڕیوەبەری گشتیی سەنتەرەکان پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر و ژمارەیەکی بەرچاو مامۆستا و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە پێشانگایەکی نیگارکێشی بۆ خوێندکار " دونیا محمد صدیق " لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

 ئەم پێشانگایە لە چوارچێوەی کۆڵەکەی "سەرکەوتنی خوێندکار" ی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو بە مەبەستی برەودان بە بەهرە و توانایی خوێندکاران و شوێندانەری زانکۆ لە دەرخستن و پەرەپێدانی ئەو توانایی و بەهرانە.

 دونیا محمد صدیق خوێندکاری قۆناغی سێیەمی بەشی زمانی ئینگلیزیی فاکەڵتیی پەروەردەیە لە زانکۆی کۆیە و خاوەن بەهرەی نیگارکێشییە و ناوبراو لە پەراوێزی لێدوانێکی بۆ ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە ئاماژەی بەوەکرد ئەم پێشانگایە 

خەونی منداڵی ئەو بووە کە بەردەوام هیواخواز بووە بتوانێ پێشانگایەکی تایبەت بە بەرهەم و تابلۆکانی خۆی نمایش بکات و خۆشحالی خۆی لە بەدیهاتنی ئەم خەونەی لەلایەن زانکۆی کۆیەوە دەربڕی و هاوکات گوتی:" بەشداری سەرۆکی زانکۆ لەم پێشانگایەدا و پشتیوانی ڕاگرایەتیی فاکەڵتیی و بەشەکەم نیشاندەری ڕاستگۆیی کارگێڕیی زانکۆیە بۆ جێبەجێکردنی پلانی ستراتیژیی زانکۆ بەتایبەتی لەبواری هاندانی بەهرەی خوێندکاران و دۆزینەوە و دەرخستنی تواناکانیان."

 دونیا ئەو خاڵەشی ئاماژە پێدا کە بەرهەم و تابلۆکانی ڕەنگدانەوەی خەیاڵ و تێڕوانین خۆیەتی و هاوکات هەوڵی داوە واقیعیی کۆمەڵگە و دیاردەکانی وەک هەژاری لە کارەکانیدا ڕەنگ بداتەوە و بەجۆرێک هونەرەکەی ڕەنگدەرەوەی کۆمەڵگەکەی بێ. 

زانکۆی کۆیە ئەمساڵ لە مەڕاسیمێکی بەشکۆدا پلانی ستراتیژیی خۆی بۆ ماوەی پێنج ساڵ ڕاگەیاند و یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی "سەرکەوتنی خوێندکار" بوو، ئەم کۆڵەکەیە هەوڵ بۆ ڕەخساندنی بوار و دەرفەت بۆ سەرکەوتنی خوێندکاران لە بوارە دڵخوازەکانیان و درەوشانەوەی بەهرەکانیان دەدات.

  شایانی ئاماژەیە لە پەرواێزی ئەم پێشانگای نیگارکێشییەدا پێشانگاییەکی کتێبیش لە بینای فاکەڵتیی پەروەردە بۆ خوازیاران و کتێب دۆستان بەڕێوەچوو و لەلایەن خوێندکارانەوە پێشوازییەکی بەرچاوی لێکرا.

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

News Date
Image
Koya University