فاکەڵتیی پزیشکی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "نەخۆشییە زگماکی و ڕۆماتیزمییەکان لە پزیشکیی منداڵدا" بەڕێوەبرد.
ڕۆژی پێنج شەممە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی ڕاگری فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە بەڕێز د. دەوەن حەوێزی، مامۆستایان و خوێندکاران و میوانانی نێوخۆیی، فاکەڵتیی پزیشکی زانکۆی کۆیە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی "تاکڤین" وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "نەخۆشییە زگماکی و ڕۆماتیزمییەکان لە پزیشکیی منداڵدا" بەڕێوەبرد.
سەرەتای وۆرکشۆپەکە بە وتەی بەخێرهێنان دەستی پێکرد و وتاری فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە لەلایەن ڕاگری فاکەڵتییەوە بەڕێز د. دەوەن حەوێزی پێشکەش کرا.
پانێلەکانی وۆرکشۆپەکە لەلایەن بەڕێزان د. سەرکار فوئاد و د. شەنگ شەوکەت بەڕێوەبرا و لە پانێلەکاندا هەریەک لە بەڕێزان د. گۆڤەند سعدالدین، پزیشکی خێزانی و مامۆستای یاریدەدەر لە فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە و د. چرا کاوە حەوێزی، ڕۆماتۆلۆژیست و سەرۆکی بەشی ڕۆماتۆلۆژی و توانابەخشینەوە لە نەخۆشخانەی فێرکاری "ڕزگاری" لە هەولێر و مامۆستای کۆلێژی زانستە تەندروستییەکان بابەتیان پێشکەش کرد.
بەشێکی تری بابەتەکان لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان د. هۆشمەند جمال، مامۆستای یاریدەدەر لە فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە و ماستەر لە نەشتەرگەریی ئێسک و ماسوولکە و د. گەشین عبدالواحید حەوێزی، ماستەر لە ڕۆماتۆلۆژی و مامۆستای یاریدەدەر لە فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە پێشکەش کرا.
لەمیانەی پانێلەکاندا دەرفەت بۆ پرسیاری بەشداربووان ڕەخسێندراو و وێڕای وەڵامدانەوەیان لەلایەن پێشکەشکارانەوە باس و گفتوگۆکانی وۆرکشۆپەکەی دەوڵەمەنتر کرد.
ئەم وۆرکشۆپە وەک بەشێک لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و کۆڵەکەی سەرەکی "ئاوێتەبوونی کۆمەڵگە" بەڕێوەچوو، زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی ئەم کۆڵەکە سەرەکییەی پلانی ستراتیژی کار بۆ زیاتر چوونە ناو کۆمەڵگە و هاوکات دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە و ئاڵنگارییەکانی دەکات کە ئاڵنگارییە تەندروستییەکان یەکێک لەو بوارانەیە زانکۆ و ناوەندە توێژینەوەییە پزیشکی و تەندروستییەکانی دەتوانن کاریگەر بن.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature. . There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED). Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+. KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021). Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia