بەڕێوەبەرایەتیی بەکارخستنی زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی بەرنامەی کاری پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و کۆڵەکەی سەرەکی "سەرکەوتنی خوێندکار" و دەستەبەرکردنی خواستی بازاڕی کار لە ڕێگەی کارامەیی و تواناییە شاراوەکانی خوێندکاران سیمینارێکی بۆ خوێندکارانی بەشی پڕۆگرامسازیی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.
ڕۆژی سێ شەممە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی خوێندکارانی قۆناغە جیاوازەکانی بەشی ئەندازیاریی پڕۆگرامسازی و ژمارەیەک مامۆستای بەشەکە سیمینارێک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی بەکارخستنی زانکۆی کۆیە لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
سیمینارەکە لەلایەن بەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەکارخستنی زانکۆی کۆیە بەڕێز د. ڕاستی دڵشاد عەلی پێشکەش بە ئامادەبووان کرا، لەمیانەی سیمینارەکەدا د. ڕاستی ئامانج و مەبەستی سیمینارەکەی ڕوونکردەوە و ئاماژەی بە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیەکرد کە وەک بەرنامەیەکی کاریی زانکۆ هەوڵدەدات شێوازی باوی بیرکردنەوەی خوێندکاران بگۆڕێ و خوێندکاران لەگەڵ کارامەیی و تواناییە شاراوەکانیان ئاشنا بکات تاکوو لەم ڕێگایەوە دوو ئامانج دەستەبەر بکات سەرکەوتنی خوێندکار و وەڵامدانەوەی بازاڕی کار بەم کارامەیی و تواناییانە.
ئەم سیمینارانە بڕیاڕە بۆ هەموو بەشەکانی زانکۆی کۆیە لە هەر شەش فاکەڵتی بەڕێوەبچێ و لەم رێگایەوە وێڕای هەوڵدان بۆ گۆڕینی ڕوانگە و بیرکردنەوەی باوی خوێندکاران هاوکات خوێندکاران لەگەڵ ڕوانگە و دونیابینیی نوێی زانکۆی کۆیە کە بە دروشمی زانکۆیەکی بەهێز بۆ کۆمەڵگەیەکی بەهێز هەوڵ بۆ کاریگەربوونی زیاتر دەدات ئاشنا دەکەن.
زانکۆی کۆیە وەک زانکۆیەکی خاوەن پلان و بەرنامەیەکی کاریی ستراتیژیی هەوڵدەدات لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتییە جۆراوجۆرەکانییەوە کار بۆ ئاشناکردنی هەمەلایەنی خوێندکاران، ستاف و کۆمەڵگەی نێوخۆیی لەگەڵ ڕوانگە و دونیابینیی نوێی خۆی بدات و لەم ڕێگایەوە ئامانج و دروشمی خۆی واتە زانکۆیەکی بەهێز بۆ کۆمەڵگەیەکی بەهێزتر بەدیبهێنێ.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia