ئاهەنگ و مەڕاسیمی هەژدەهەمین خولی دەرچووانی زانکۆی کۆیە بە سپۆنسەری میدیایی کەناڵی گەلی کوردستان لە هۆڵی فاکەڵتیی پەروەرەی وەرزش لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو. 

سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق لە چوارچێوەی وتارەکەیدا و وێڕای بەخێرهێنانی میوانانی ئاهەنگی دەرچوون پێکهاتوو لە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بریکاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەرۆکی زانکۆکان و بەڕێوەبەرانی گشتی، کەسایەتییە کارگێڕی، حیزبی و کۆمەڵایەتییەکانی شاری کۆیە و میوانانی بیانی و نێوخۆیی، مامۆستایان و خوێندکارانی دەرچوو و کەسوکاریان ئاماژەی بە باوەڕمەندی ئەوان وەک سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بە هەبوونی گرینگیی هەبوونی پلانی ستراتیژی کرد بۆ زانکۆکان تاکوو ڕۆڵی زیاتر و باشتر بگێڕن لە پێشخستنی کۆمەڵگە و بەدیهێنانی ئامانجەکانی زانکۆ وەک بەرزترین ناوەندی خوێندنی وڵات. 

لەدرێژەی وتارەکەیدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق باسی لە کۆڵەگەکانی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە کرد و گوتی:

زانكۆمان لە پلانى ستراتيجى خۆى سەركەوتنى خوێندكار و ئامادەسازیان بۆ بازاڕى كاری وەک کۆڵەگەی یەکەمی پلانەکە كردوەتە كارە هەرە لە پێشينەكانی بۆ ساڵانى داهاتوو چونکە باوەڕمان وايە كە خوێندكار لە زانكۆى كۆيە دەبێت بە جۆرێك ئامادە بكرێت لە ڕووى توانایی كەسى و كارامەیى و توانایی زانستى بتوانێت جێگاى خۆی بكاتەوە لە بازاڕى كار و لە كێبڕكێى بەدەستهێنانى كار سەرکەوتوو بێت.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە بەشێکی تری وتارەکەیدا ئاماژەی بە هەنگاوەکانی زانکۆی کۆیە لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتی و نێوخۆییەکاندا کرد و ڕۆڵی زانکۆی کۆیەی لەم بوارەدا بەرزنرخاند و گوتی:

تايبەت بە پەيوەندييە نێودەوڵەتيیەكانی زانكۆمان ديارە ئەم ساڵ چ لە بوارى بەدەستهێنانى گڕانتى نێودەوڵەتى و چ لە بوارى ئەنجامدانى چالاكى زانستى هاوبەش لەگەڵ زانكۆ و ڕێكخراوە نێودەوڵەتيیەكان بەرەو پێشچوونى زۆرباشى بەخۆيەوە بينيووە تايبەت بە پەيوەندييە ناوخۆييەكانیش ديارە هەميشە باوەڕمان وايە چەندە پەيوەندييە نێودەوڵەتيیەكان گرنگە ئاواش پەیوەندییە ناوخۆییەکان لەگەڵ زانكۆكانى كوردستان و عێڕاق گرنگە، لەو چوارچێوەيەدا لە مانگى شوباتى ئەم ساڵ لە زانكۆى كۆيە نامەى لێكتێگەيشتن لە نێوان حەوت زانكۆى هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی  واژوو كرا، ئەمەش زەمينەيەكى باشى ڕەخساند بۆ هەماهەنگى زياتر لە نێوان ئەم زانكۆيانە بە تايبەت لە بوارى خوێندنى باڵا. هەروەها هەر ئەم ساڵ توانرا نامەى لێكتێگەيشتن واژوو بكەين لەگەڵ ژمارەیەک لە زانکۆکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق لەوانە زانکۆی تەكنەلۆجى لە بەغدا و زانكۆى بەسرە کە پێکەوە چالاکی زانستی هاوبەش ئەنجام دەدەین بۆ نموونە ئەنجامدانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی تایبەت بە بەڕێوەبردنی پاشماوەکان لە پیشەسازیی نەوت و گاز  لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٤ بە هاوبەشی لەنێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆی بەسرە  و زانکۆی میزۆری بۆ زانست و تەکنەلۆجیا و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی.

بەشێکی تری وتاری سەرۆکی زانکۆ تایبەت بوو بە هەڵ و کارەکانی زانکۆی کۆیە بۆ ڕەخساندن و دروستکردنی ژینگەیێکی لەبار و گونجاوی خوێندن بۆ خوێندکاران و لەم چوارچێوەیەدا گوتی:

تايبەت بە ڕەخساندنى كەشێكى لەبار بۆ فێربوون لە زانکۆمان، لەگەڵ هاوكارانمان وێڕای قەیرانی دارایی، هەوڵەكانمان بەردەوامە جا چ لە نۆژەنكردنەوەى هۆڵ و تاقيگەكانى زانكۆمان و چ لە دابينكردنى ئامێر و كەرەستەى پێويست بۆ پڕۆسەى خوێندن و تایبەت بە دروستکردنی بینای نوێ خۆشحاڵين کە ئەمساڵ لەو ماوەیە توانرا ژمارەیەک هۆڵى خوێندن لەگەڵ بينای كافتريايەك بە کەلوپەل و پێداویستییەکانەوە بخرێنە خزمەتی خوێندكارانمان لە فاكەڵتیی پزيشكیی زانكۆمان. 

ئاهەنگی هەژدەهەمین خولی دەرچووانی زانکۆی کۆیە ئەمساڵ بە بەشداری و ئامادەبوونی میوان لە ئاستی باڵای حکوومی، ئاکادیمی و حیزبی و کارگێڕیی ڕۆژی شەممە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو.

Koya University

 

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
Koya University 18th Graduation Ceremony
Subtitle
ئاهەنگی ١٨مین خولی دەرچووان