سەنتەری مەلای گەورە بۆ توێژینەوە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە لە زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "دیدگا نێودەوڵەتییەکان بۆ توێژینەوەی ئاکادیمی" لە هۆڵی م. تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێوەبرد.
ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە بەرێز پ.د سەفین جەلال، یاریدەدەری ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێز پ.د ڕێزان صالح مولود، بەڕێوەبەری سەنتەری مەلای گەورە بەڕێز پ.ی.د مهاباد ئازاد و مامۆستایانی فاکەڵتیی پەروەردە، سەنتەری مەلای گەورە بۆ توێژینەوە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە لە زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپی "دیدگا نێودەوڵەتییەکان بۆ توێژینەوەی ئاکادیمی" لە هۆڵی م. تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێوەبرد.
ئەم وۆرکشۆپە لەژێر ڕۆشنایی کۆڵەکەی سەرەکیی "توێژینەوە و داهێنان"ی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو و تێیدا چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە بواری توێژینەوە تاوتوێکران لە چوارچێوەی پانێلێکدا کە لەلایەن بەڕێز پ.د نالی جەواد حەمەد بەڕێوەبرا و ئەم بابەتانەی گرتبووەخۆ:
بابەتی "چۆنییەتی بەکارهێنانی گووگڵ سکۆلەر بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە پێشوو؟" لەلایەن بەڕێز د. کاروان مستەفا سعید پێشکەش کرا.
بابەتی "هونەری بڵاوکردنەوە و مەرجەکانی نووسینی توێژینەوەی نێودەوڵەتی" لەلایەن توێژەر بەڕێز دەریا ڕۆستەم ئەحمەد پێشکەش کرا.
بابەتی "المناهج النقدیة بین التنظیر و التطبیق" لەلایەن بەڕێز پ.ی.د مەسعوود سەلیم پێشکەش کرا.
بابەتی "وانەی مێتۆدۆلۆژیی چیمان پێدەبەخشێت؟" لەلایەن بەڕێز م.ی ڕێبوار قاسم پێشکەش کرا.
بابەتی "قەیران و کێشەکانی بەردەم زانستە مرۆڤایەتییەکان لە بەنێودەوڵەتیکردنی توێژینەوەدا" لەلایەن بەڕێز د. ڕەوەز ڕۆستەم حەمەدئەمین.
ئامانجی ئەم وۆرکشۆپە بەرەپێشبردنی ئاڵوگۆڕی بیرۆکەی توێژینەوە و هاوکات دەستەبەرکردنی تێگەیشتنێکی باشتری بەشداربووان بۆ دەرفەتی بەنێودەوڵەتیکردنی توێژینەوە بوو تاکوو لەم ڕێگایەوە بە باشتر ناساندنی بنەما سەرەکییەکانی توێژینەوەی داهێنەرانە کار بۆ ئاڕاستەکردنی توێژینەوە و کارە زانستییەکان لە ئاستی نێودەوڵەتی و جیهانی.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia