خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری کیمیاوی سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا
بەشی ئەندازیاریی کیمیاوی لە فاکەڵتیی ئەندازیاری سەردانێکی زانستییان بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بۆ شاری سلێمانی رێکخست.
ڕۆژی چوارشەممە ١ی ئاداری ٢٠٢٣، خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی ئەندازیاریی کیمیاوی لە فاکەڵتیی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە سەردانێکی زانستییان بە سەرپەرشتی بڕیاردەری بەشەکە م.ی. سۆران دلاوەر جەلال بوو کۆمپانیای ماس بۆ بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ ئەنجامدا.
لە میانی سەردانەکەدا، خوێندکاران لەلایەن ستافی کۆمپانیاکەوە پێشوازییان لێکرا و بەشە جیاجیاکانی کۆمپانیاکەیان بەسەرکردەوە.