بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە مەڕاسیمی کۆتاییی "خولی پەرەپێدانی تواناکانی لاوان" بەڕێوەچوو
سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆی کۆیە بەهاوئاهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان خولێکی تایبەتی بۆ خوێندکاران و لاوان بەناونیشانی "خولی پەرەپێدانی تواناکانی لاوان" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد و لە مەڕاسیمێکدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر بەشداربووان دابەش کرا.