پ.ی.د سەحەر ئەل قەیسی مامۆستای زانکۆی کۆیە لە بەشی ئەندازیاریی تەلارسازی و بەڕێوەبەری پڕۆگرامی لێکۆڵینەوەکانی پاراستنی کەلەپوور لە خوێندنگایەکی بابەتی ناوەندی نیشتمانیی فەڕەنسا بۆ لێکۆڵینەوەی زانستیی بەشداری کرد. 

ئەم خوێندگا بابەتییە لەلایەن ناوەندی نیشتمانیی فەڕانسە بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی سەبارەت بە زانستە کۆمەڵایەتییەکان و بوارە پڕ مەترسییەکانی لە سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێکەوتی ٢٦ی ئایار بۆ ١ی حوزەیران بەڕێوەچوو لە ناوەندی پاوڵ لانگێڤین لە شاری ئۆسۆسی وڵاتی فەڕەنسا. 

ئامانجی ئەم خوێندنگایە ڕاهێنانی چەند ڕەهەندی لە بوارەکانی شێواززانی توێژینەوە، بابەتە هزری و ئەخلاقییەکانی بوارە پڕ مەترسییەکانی زانستە کۆمەڵایەتییەکان و بەشێوەیەکی گشتی بابەتەکان دەربارەی تەوەرەکانی ئەخلاقی توێژینەوە لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان و پڕۆسەی ئەرشیڤ کردن لە تاراوگە  واتە کۆکردنەوە، لێکدانەوە و هەڵگرتن پێشکەش کران. 

زانکۆی کۆیە وەک زانکۆی وڵات و شارێکی خاوەن پاشخانی کولتووری و کەلەپووری دەوڵەمەند و ڕەنگین بەردەوام گرینگی بە بابەت و پرسەکانی پەیوەندیدار بە کەلەپوور و کولتوور داوە و هەنووکە زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژی و کۆڵەکەکانی "توێژینەوە و داهێنان" و "خزمەتکردنی کۆمەڵگە" لەو بوارەدا بەشێوەیەکی ڕێکخراوتر هەوڵ دەدات.

 

News Date
Image
Koya University