زانکۆی کۆیە بە بەدەستهێنانی (١٣٩٠٦) سایتەیشن ژمارەی سایتەیشنەکانی لە گووگڵ سکوولەر بە بەراوورد لەگەڵ ریزبەندی پێشووتر بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە.

ماڵپەڕی وێبۆمەتریکس ریزبەندی (TRANSPARENT RANKING JULY 2024 (version 18.0.0 ی بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو ریزبەندە زانکۆی کۆیە هەنگاوێکی بەرچاوی لە ژمارەی سایتەشنەکانی لە گووگڵ سکۆلار زیادیکردووە.

بە پێی دوواین ریزبەندی مانگی تەمووزی ٢٠٢٤ ژمارەی سایتەشنەکانی زانکۆی کۆیە گەیشتووەتە ١٣ هەزار و ٩٠٦ سایتەیشن ئەمەش بە بەراوورد لەگەڵ ریزبەندی مانگی کانوونی دووەمی هەمان ساڵ کە ژمارەی سایتەیشنەکان (١١٢٢٤) سایتەیشن بوو، زانکۆی کۆیە نزیکەی سێ هەزار سایتەشنی زیادکردووە.

هاوکات ژمارەی سایتەیشنەکانی ئێستا بە بەراوورد لەگەڵ ژمارەی سایتەیشنەکانی وەشانی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ کە (٤٥٤٦)  سایتەیشن بوو، (٩٣٦٠) سایتەیشن زیادی کردوە و لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا بۆ سێ هێندە بەرزبووەتەوە.

زانکۆی کۆیە، لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٢٣ وەکو یەکەم زانکۆ لە نێو زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە ڕیوڕەسمێکی تایبەتدا پلانی ستراتیژیی پێنج ساڵەی خۆی ڕاگەیاند و (توێژینەوە و داهێنان)ی کردووەتە کۆڵەگەی دووەمی پلانەکە و کار لەسەر زیاتر بایەخدان بە توێژینەوە بەرزکردنەوەی ئاستی توێژینەوەکانی زانکۆ و هاندانی مامۆستا و توێژەرانە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی.

Green Koya University

News Date
Image
Koya University