ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە یەکەم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ ئەنجامدا

ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق یەکەم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ ئەنجامدا.

ڕۆژی دوووشەممە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و یەکەم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ ئەنجامدا.

کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەندین پرسی گرنگی پەیوەست بە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، ڕۆژمێری ئەکادیمیی زانکۆی کۆیە، ئامادەکارییەکانی فاکەڵتییەکان و  بەشەناوخۆییەکان و بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان بۆ پێشوازیکردن لە خوێندکاران بەڕێوەچوو.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە پیرۆزبایی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی لە ئەندامانی ئەنجوومەن و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە کرد و هیوای خواست ساڵی نوێی خوێندن ساڵێک بێت تیایدا دۆخی دارای مامۆستایان و فەرمانبەران وکەس وکاری خوێندکارانمان باشتر بێت و هەروەها پڕ بێت لە دەستکەوتی زانستی بۆ زانکۆمان. 

هاوکات هەر لە میانی کۆبوونەوەکدا، ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ی وەکو یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی خوێندنی لە زانکۆی کۆیە دەستنیشان کرد.
دواتر  دەست کرا بە تاوتوێکردنی تەوەرەکانی دیکەی ڕۆژەڤی کۆبوونەوەکە.

Koya University

News Date
Image
Koya University