وۆرکشۆپی نێودەوڵەتیی "پاراستنی کەلەپوور" لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو
زانکۆی کۆیە بە هاوبەشی زانکۆی بەسڕە، سەندووقی جیهانیی شوێنەوار و بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری کۆیە وۆرکشۆپی "پاراستنی کەلەپوور"یان بەڕێوەبرد.
ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ٣٠ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ی زایینی، وۆرکشۆپی "پاراستنی کەلەپوور" بە هاوبەشی زانکۆی کۆیە، زانکۆی بەسڕە، سەندووقی جیهانیی شوێنەوار و بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری کۆیە لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
سەرەتای وۆرکشۆپەکە بە وتەی ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە پ.ی.د گەلاوێژ بەکر باپیر دەستی پێکرد و ناوبراو لە وتەکانیدا ئاماژەی بە هۆکار و مەبەستی بەڕێوەچوونی ئەم وۆرکشۆپە کرد.
دواتر پانێلەکانی وۆرکشۆپەکە دەستی پێکرد و تێیدا بابەتی جۆراوجۆری پەیوەندیدار بە بوارەکانی کەلەپوور و پاراستنی شوێنەوار پێشکەش کران بەم شێوەیەی خوارەوە:
بابەتی "Archeology: Past, now and Future" لەلایەن کەیفی مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەواری هەرێمی کوردستان پێشکەش کرا.
بابەتی " The International Charters for the Preservation and Restoration of Historical Monuments and Sites " لەلایەن موفق الطاعی پێشکەش کرا.
بابەتی "The Children’s Interpretation Center at the Erbil Citadel" لەلایەن ئەلێساندرا پێرووزێتۆ لە سەندووقی جیهانیی شوێنەوار و ئەحمەد زەند و ساکار دلێر پێشکەش کرا.
بابەتی"Archaeological Aspect in the Restoration of Monuments: the case of Mosul Churches " لەلایەن کارۆڵ نۆڤاسێک لە زانکۆی پالاتسکیی وڵاتی چێکیا پێشکەش کرا.
بابەتی "Heritage: An eye on tomorrow" لەلایەن پ.ی.د سەحەر القیسی پێشکەش کرا.
بابەتی "Virtual Heritage and Its role in reviving heritage areas An applied study of the areas of the city of Basra (Late Ottoman period until 1917) " لەلایەن ئارمین مارکاریان لە زانکۆی بەسڕە پێشکەش کرا.
بابەتی "The Impact of Intangible Heritage on Tourism Development" لەلایەن پ.ی.د شەیما الکوبیسی پێشکەش کرا.
بابەتی"The Heritage House of Malay Gawre and its Renovation Project " لەلایەن هێمن ن. کاوێس لە بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری کۆیە پێشکەش کرا.
بابەتی "The Characteristics urban and Social Heritage of zubair city" لەلایەن فرح احمد طیب لە زانکۆی بەسڕە پێشکەش کرا.
بڕگەی کۆتاییی وۆرکشۆپەکە تایبەت بوو بە بەخشینی بڕوانامەی بەشداربوون بە پێشکەشکاران.