زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە ڕاسپاردەکانی سێیەمین کۆنفڕانسی نەوت و گاز دەخوازێ کار بۆ کاریگەریدانانی زیاتر لە بواری ژینگەپارێزی بکات
ئەمساڵ و لە مانگی نیسانی ٢٠٢٤ی زایینی لە ڕۆژانی ٢٨ تا ٣٠ی نیسان "سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی نەوت و گاز: چارەسەری پاشماوەکانی نەوت و گاز" لە زانکۆی کۆیە و بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆکانی میزۆری، بەسڕە و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەڕێوەچوو.
سێیەمین کۆنفڕانسی نەوت و گاز ئەمجارە و بەتایبەتی بۆ زانکۆی کۆیە گرینگییەکی تایبەتتری هەبوو چونکە زانکۆی کۆیە لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی وەک یەکەمین زانکۆی حکوومی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان پلانێکی ستراتیژیی گشتگیر و وەڵامدەر بە دەرهاویشتە و پارامیترە نوێیەکانی کۆمەڵگەی خۆوڵاتی، ناوچەی و جیهانی ڕاگەیاندبوو و یەکێک لە حەوت کۆڵەکەی سەرەکیی پلانەکە کۆڵەکەی "زانکۆی سەوز" بوو، دەستپێشخەرییەکی هەستیاری زانکۆی کۆیە بۆ رۆڵبینین و کاریگەریدانانی زیاتر لە بوارەکانی پاراستنی ژینگە و ژینگەپارێزی.
هەرێمی کوردستان و عێراق کە هەڵکەوتەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستن یەکێکن لە ناوچە نەوتینەکانی جیهان و خاوەنی یەدەگێکی بەرچاون لەم بوارەدا هاوکات نەوت لەم ناوچەیەدا بۆتە کۆڵەکەیەکی سەرەکیی گەشەسەندنی ئابووری، بەڵام بێگومان پرۆسەکانی هەڵکەندنی بیرە نەوت و گازەکان و پڕۆسەکانی تری تایبەت بە دەرهێنانی نەوت و گاز و بەکارهێنانیان لە بوارە جیاوازەکانی پیشەسازی لەگەڵ خۆیدا چەندین پاشماوەی کیمیاوی جۆراوجۆر دروست دەکات کە مامەڵەیەکی هەستیارانە لەگەڵ ئەم پاشماوانە خوازیاری کاری زانستی و سیاسەتداڕێژییە لەلایەن دامەزراوە دەوڵەتی و نادەوڵەتییە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگە و یەک لەوان زانکۆ.
لەم سۆنگەیەوە زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە کۆڵەکەی سەرەکیی "زانکۆی سەوز"ی پلانی ستراتیژیی خۆی دەخوازێ ڕۆڵ و بەرپرسیاریەتی ئەخلاقی خۆی لە رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی بواری ژینگە و پاراستنی ژینگەی ناوچەیی و جیهانی ببینێ، هەڵبەت ئەم ڕۆڵەی زانکۆی کۆیە وەڵامدەر و گونجاوی پێدراوە ژینگەییەکانی جوگرافیای خۆوڵاتی و لۆکاڵییە و دەخوازێ هەنگاو بە هەنگاو ئەم ڕۆڵبینینە بۆ ئاستی ناوچەیی و جیهانی بەرز بکاتەوە چونکە پرس و بابەتە پەیوەندیدارەکانی بواری ژینگە خوازیاری کاری پێکەوەیی و هاوئاهەنگ لە ئاستی بەربڵاو و گشتگیرە.
ڕاسپاردە و ڕێکارە پێشنیارکراوەکانی سێیەمین کۆنفڕانسی نەوت و گاز بە خوێندنەوەیەکی زانستی و هەمەلایەن بۆ بابەتەکانی ڕۆژەڤی بواری ژینگەپارێزی و گونجاو لەگەڵ بارودۆخی ژینگەی جوگرافیای لۆکاڵیی هەرێمی کوردستان و عێراق داڕێژراون کە بەم شێوەیەی خوارەوە ڕێکخراوە:
١- هاندانی کۆمپانیاکانی نەوت و گاز بۆ وەبەرهێنان لە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بۆ بەڕێوەبردن و چارەسەرکردن و بوژاندنەوە و دووبارە بەکارهێنانەوەی پاشماوەکان و کارکردن بۆ فەراهەمکردنی زبڵدان (Landfill)ی دروست بۆ ئەم مەبەستە.
٢- دانانی میکانیزمی گونجاو بۆ جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییەکانی تایبەت بە لەناوبردنی پاشماوەکان و جێبەجێکردن و چاودێریکردنی ڕێساکانی فڕێدانی پاشماوە.
٣- چڕکردنەوەی هاوکاری و هاوبەشکردنی زانیاری لە نێوان زانکۆکان و دامەزراوەکانی توێژینەوە و دامەزراوە حکومییەکان و کۆمپانیاکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان.
٤- بەرفراوانکردنی ڕاهێنان و بواری فێربوون و هۆشیاری بۆ لایەنە پیشەسازی و دامەزراوە حکومیەکان و کۆمەڵگا لەسەر جێبەجێکردنی باشترین پراکتیزە ژینگەییەکان بۆ پێشخستنی کولتوری بەرپرسیارێتی.
٥- هاندانی شەفافیەت، ڕاپۆرتکردنی ئامار و داتاکان و دەستڕاگەیشتن بەهەموو داتاکانی ئەو پاشماوانەی کە پەیوەستن بە پیشەسازی نەوت و گاز.
٦- دامەزراندنی تاقیگەی پێشکەوتوو کە ڕێگە پێدراو بێت بۆ تاقیکردنەوە و تایبەتمەندیکردن و پۆڵێنکردنی پاشماوەکان.
٧- ڕێکخستنی چوارەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی نەوت لە ساڵی ٢٠٢٦.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia