ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە خولێک دەربارەی چۆنێتی نووسینەوەی توێژینەوە بەڕێوەبرد
ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە بەمەبەستی بەهێزکردنی تواناییەکانی نووسینی ئاکادیمیی مامۆستایان و خوێندکارانی خوێندنی باڵای زانکۆی کۆیە بە ئامادەبوونی ١٩٠ مامۆستا و توێژەری زانکۆی کۆیە خولێک بەناونیشانی "چۆنییەتی نووسینی توێژینەوە" بۆ ماوەی شەش ڕۆژ بەڕێوەبرد.
ڕۆژی یەكشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ی زایینی، ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە خولێکی بەهێزکردنی شەش ڕۆژەی بەناونیشانی "چۆنییەتی نووسینی وتاری توێژینەوە" دەست پێکرد.
ئەم خولە لە ڕۆژانی ١٠ بۆ ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ی زایینی لەسەر ئاستی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو و خولەکە لەلایەن هەریەک لە؛ پ.ی.د. فەهمی فەریق، پ.ی.د. کارزان عبد الکریم عمر، پ.ی.د. ڕێباز ئەنوەر عمر، پ.ی.د. ڕەوەز ڕۆستم حەمەدئەمین، پ.ی.د. عبد الباسط کامل فائق و د. کاروان مصطفی سعید کە خاوەنی زۆرترین توێژینەوەی بڵاوکراوەن لەسەر ئاستی زانکۆی کۆیە پێشکەش کرا.
لەڕۆژی یەکەمی خولەکەدا ڕاگری ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە پ.ی.د هەڵگورد سەرهەنگ مغدید ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانج لەم خولە بەهێزکردنی تواناییە نووسینەکییەکانی مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆی کۆیەیە لە بواری ئاکادیمی و بڵاوکردنەوەی توێژینەوە.
لە کۆتا ڕۆژی خولەکەدا، بڕوانامەی ڕێزلێنان بەسەر مامۆستایانی پێشکەشکارو لیژنەکانی خولەکە کرا.