بەشی ئەندازیاریی نەوت لە زانکۆی کۆیە بە هاوبەشی لەگەڵ بەشی ئەندازیاریی نەوت و گازی زانکۆی تەکنۆلۆجیی عێراق وۆرکشۆپێکیان بەڕێوەبرد

 بەشی ئەندازیاریی نەوت لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بە هاوبەشی لەگەڵ بەشی ئەندازیاریی نەوت و گاز لە زانکۆی تەکنۆلۆجیی عێراق وۆرکشۆپی " دیدگاکانی پیشەسازیی نەوت و گاز لە عێراق و هەرێمی کوردستان"یان بەڕێوەبرد.

 ڕۆژی دووشەممە ٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ی زایینی، وۆرکشۆپی " دیدگاکانی پیشەسازیی نەوت و گاز لە عێراق و هەرێمی کوردستان" بە هاوبەشی لەلایەن بەشی ئەندازیاریی نەوت لە زانکۆی کۆیە و بەشی ئەندازیاریی نەوت و گاز لە زانکۆی تەکنۆلۆجیی عێراق لە هۆڵی وۆرکشۆپی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

 سەرەتای وۆرکشۆپەکە بە وتەی بەخێرهێنان لەلایەن ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە پ.ی.د گەلاوێژ بکر باپیر دەستی پێکرد.

 دواتر پانێلی یەکەمی وۆرکشۆپەکە دەستپێکرا کە ئەم بابەتانەی تێدا پێشکەش کران:

 بابەتی " Refinery Air Emission Management " لەلایەن پ.د نجم عبدالخادیم لە زانکۆی تەکنۆلۆجیی عێراق پێشکەش کرا.

بابەتی " Simulation of Oil Fields Flare " لەلایەن پ.ی.د جعفر عبداللە علی لە زانکۆی کۆیە پێشکەش کرا.

بابەتی " The impact of Independent Planing Exploration, Extraction and Marketing: Evaluating the Economic and Strategic Outcomes of Oil Production in the Kurdistan Region " لەلایەن پ.ی.د فرهاد عبدالرحمن حمد لە زانکۆی کۆیە پێشکەش کرا.

  پانێلی دووەم ئەم بابەتانەی تێدا گەنگەشە و گفتوگۆ کرا:

 بابەتی " CO2 Storage in Geological Formations: Trapping Mechanisms and Influencing Parameters " لەلایەن پ.د فازیل سرحان لە زانکۆی تەکنۆلۆجیی عێراق پێشکەش کرا.

بابەتی " Sustainable LCM: Eco-Friendly Solutions for Future of Iraq and Kurdistan’s Oil and Gas Industry " لەلایەن د. پشتیوان تحسین محمد لە زانکۆی کۆیە پێشکەش کرا.

بابەتی " Challenges in Oil and Gas Production in Kurdistan Region of Iraq: A Historical Review , Current Landscape , and Future Prospects " لەلایەن د. سەرهەد احمد  فرخە لە زانکۆی کۆیە پێشکەش کرا.

 لە کۆتاییی پانێلەکاندا بوار بە پرسیار و تێبینیی بەشداربووان درا و ئەمەش لە دەوڵەمەنترکردنی باس و گفتوگۆکانی وۆرکشۆپەکە کاریگەر بوو و بڕگەیی کۆتاییی وۆرکشۆپەکە بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر پێشکەشکارانی بابەتەکانی وۆرکشۆپەکە دابەش کرا.

زانکۆی کۆیە لەڕێگەی ئەنجامدانی وۆرکشۆپ و کۆنفرانسی هاوبەش کار لەسەرجێبەجێکردنی ئامانجەکانی کۆڵەگە سەرەکییەکانی پلانی ستراتیژیی ٢٠٢٣-٢٠٢٧ی خۆی دەکات.

Green Koya University

Green Koya University

Green Koya University

Green Koya University

Green Koya University

Green Koya University

Green Koya University

News Date
Image
Koya University
Description / Summary
هەواڵ: زانیار محمد محمد ئەمین
وێنە: دڵشاد کاکەڕەش جمیل