سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە سەرۆکی ئینیستتیوتی کوردی لە ئیتاڵیا و شاندێکی زانکۆی بۆلۆنیای ئیتالی کرد
سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق پێشوازی لە سەرۆکی ئینیستتیوتی کوردی لە ئیتاڵیا سۆران یاسین ئەحمەد و پ.ی.د. لوكا كۆندیدا لە زانکۆی بۆلۆنیا و شاندی یاوەریانی کرد.
ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. یادگار عبد الله علی، ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د. گەلاوێژ بکر باپیر، پ.ی.د. سحر باسل مامۆستا لە بەشی ئەندازیاریی تەلارسازی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی زانکۆی کۆیە د. پەخشان فەهمی و بەڕێوەبەری راگەیاندن م.ی. محمد کریم سیدگوڵ پێشوازی لە سەرۆکی ئینیستتیوتی کوردی لە ئیتاڵیا سۆران یاسین ئەحمەد و پ.ی.د. لوكا كۆندیدا لە زانکۆی بۆلۆنیا و شاندی یاوەریان بەڕێوەبەری فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە یەکێتی واحد عبد الحمید کرد.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە، لە میانی پێشوازیکردنەکەدا بەخێرهاتنی شاندی میوان کرد و خۆشحاڵی خۆی بە هاتنیان بۆ زانکۆی کۆیە دەربڕی.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە، باسی لە مێژوو و پێکهاتەی زانکۆی کۆیە کرد و دیدگا و ئامانجی زانکۆکەی خستەڕوو و ئاماژەی بەوە کرد کە زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی ٢٠٢٣-٢٠٢٧ی خۆیدا ئامانجەکانی سەرخستنی زانکۆ و نەخشەی ئەکادیمی و زانستیی خۆی داڕشتووە.
پ.ی.د. محمد حسیب صدیق، باسی لە کۆڵەگە سەرەکییەکانی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە کرد و ئاشکرایکرد کە زانکۆی کۆیە لە ڕێگەی دەستپێشخەریی زانکۆی سەوزەوە ئامانجی ئەوەیە ببێتە نموونەی زانکۆیەکی دۆستی ژینگە لە هەرێمی کوردستان وعێراق و ناوچەکە و پێشوازی و بایخدانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و لایەنە بیانییەکانی لە کۆنفرانسی COP29 بۆئەم دەستپێشخەرییەی زانکۆی کۆیە خستەڕوو.
لای خۆیەوە سەرۆکی ئینیستتیوتی کوردی لە ئیتاڵیا سۆران یاسین ئەحمەد خۆشحاڵی خۆی بە سەردانیکردنی زانکۆی کۆیە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە ئاگادری هەنگاوە گرنگەکانی زانکۆی کۆیەن لە بوارەکانی ژینگە و پاراستنی شوێنەوار و کەلەپوور.
هاوکات سەرۆکی شاندی زانکۆی بۆلۆنیای ئیتاڵیا، پ.ی.د. لوكا كۆندیدا خۆشحاڵی خۆی بە دووبارە هاتنەوەی بۆ زانکۆی کۆیە دەربڕی و باسی لە پرۆژەیەکی زانکۆی بۆلۆنیا لە چوارچێوەی پرۆگرامی ئێراسمۆس پڵەس کرد و داوای لە زانکۆی کۆیە کرد کە ببێتە بەشێک لەو پرۆژەیە.
دواتر سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق قەڵغانی زانکۆی کۆیەی پێشکەشی سەرۆکی ئینیستتیوتی کوردی لە ئیتاڵیا سۆران یاسین ئەحمەد و پلانی ستراتیژیی ٢٠٢٣-٢٠٢٧ی زانکۆی کۆیەی پێشکەشی ەرۆکی شاندی زانکۆی بۆلۆنیای ئیتاڵیا، پ.ی.د. لوكا كۆندیدا کرد و مۆدێلی زانکۆی سەوزی زانکۆی کۆیەی بۆ نمایش کردن.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن، هەواڵسازی کوردی: محمد کریم سیدگوڵ
وەرگێڕی زمانی عەرەبی و هەڵەبڕی زمانی ئینگلیزی: عبدالله عثمان علی
هەواڵسازی کوردی: زانیار محمد محمد امین
گرافیک دیزاینەر، وەرگێڕی زمانی ئینگلیزی: هێمن ابوبکر ابراهیم
وێنەگر: دڵشاد جمیل کاکەڕەش
ئەندازیاری دەنگ: سامان فاتح