سەرۆکی زانکۆی کۆیە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی لە فاکەڵتیی پەروەردە و فاکەڵتیی زانست و تەندروستی بەسەرکردەوە

سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د یادگار عبداللە و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە م.ی. محمد کریم سەیدگوڵ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خوێندکارانی لە فاکەڵتیی پەروەردە و فاکەڵتیی زانست و تەندروستی بەسەرکردەوە.

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د یادگار عبداللە و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە م.ی. محمد کریم سیدگوڵ  سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خوێندکارانی لە فاکەڵتیی پەروەردە و فاکەڵتیی زانست و تەندروستی کرد.

سەرەتا سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری چوونە فاکەڵتیی پەروەردە و لەلایەن ڕاگری فاکەڵتیی پ.د سەفین جلال و یاریدەدەری ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.د ڕێزان صالح و سەرۆکی لێژنەی تاقیکردنەوەی فاکەڵتیی پەروەردە پ.ی.د کامەران عزیز پێشوازییان لێکرا.

لە فاکەڵتیی پەروەردە سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق چەند هۆڵێکی تاقیکردنەوەی بەسەرکردەوە و لەگەڵ لێژنەی تاقیکردنەوەی فاکەڵتیی پەروەردە سەبارەت بە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان باس و گفتوگۆی کرد.

بەشی دووەمی سەردانەکەی سەرۆکی زانکۆی کۆیە و شاندی یاوەری بۆ فاکەڵتیی زانست و تەندروستی بوو و لەمیانەی سەردانەکەیدا لەلایەن ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی پ.ی.د کۆسرەت نەژاد کاکە و یاریدەدەری ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی پ.ی.د. جعفر مجید سمایل و سەرۆکی لێژنەی تاقیکردنەوەکانی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی د. مشیر اسماعیل صلاح پێشوازییان لێکرا.

سەردانەکەی سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ فاکەڵتیی زانست و تەندروستی بەسەرکردنەوەی چەند هۆڵێکی تاقیکردنەوە و گفتوگۆ لەگەڵ لێژنەی تاقیکردنەوەی فاکەڵتیی ناوبراوی گرتبووەخۆ.

سەرۆکی زانکۆ لەمیانەی ئەم سەردان و چاوپێکەوتنانەی لەگەڵ ڕاگرانی فاکەڵتییەکانی پەروەردە و زانست و تەندروستی پێداگری لەسەر بەڕێوەچوونی ڕێک و پێکی تاقیکردنەوەکان و گونجاندنی کەشێکی لەبار بۆ خوێندکاران کردەوە.

زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە پلانی ستراتیژی کۆڵەکەیەکی تایبەت کردووە بە "سەرکەوتنی خوێندکار" وەک مەبەستێک بۆ پەرەپێدانی تواناییە زانستییەکانی خوێندکاران و گونجاندن و دەستەبەرکردنی پێویستییەکانی سەرکەوتووی خوێندکاران وەک بەشێکی گرینگی پێکهاتەی زانکۆ  و سەرمایەی بانەڕۆژی کۆمەڵگە.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
Koya University
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
عثمان کمال ابراهیم، گرافیک دیزاینەر
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
ڤینوار شۆڕش حمد، وەرگێر کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ