ڕێزلینانی فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان بەخشرایە بەشداربووای دیبەیتی زانستیی خوێندکاران
ڕاگری فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان پ.ی.د. الهام مەجید قادر، ڕێزلێنانی فاکەڵتیی بەخشییە خوێندکاران و ستافی ئەکادیمیی بەشداربووی فاکەڵتییەکە لە دیبەیتی زانستیی خوێندکاران.
ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٥ ڕاگری فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان پ.ی.د. الهام مەجید قادر بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. ئەژین طاهر صابر، ڕاگری ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان پ.ی.د. هەڵگورد سەرهەنگ مەغدید، خاوەنی بیرۆکە و سەرپەرشتی دیبەیتی خوێندکارانی زانکۆ پ.د. خالد اسماعیل مصطفی و ئەندامانی ئەنجوومەنی فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان ڕیزلێنانی فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی بەخشییە ئەو خوێندکارانی بەشی زمانی ئینگلیزی کە لە دیبەیتی خوێندکارانی زانکۆی کۆیە گەیشتنە دیبەیتی کۆتایی و بە هاوبەشێ لەگەڵ خوێندکارانی بەشی کلینیکەڵ سایکۆلۆژی پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا.
جێگەی باسە، دیبەیتی زانستیی خوێندکاران ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥، دیبەیتی زانستیی خوێندکاران بە بەشداری تەواوی بەشەکانی زانکۆی کۆیە دەستیپێکرد و لە ماوەی سێ مانگدا پێشبڕکیکان بەڕیوەچوو.
ئامانجی بەڕێوەبردنی ئەم جۆرە چالاکییانە برەودان بە کۆڵەکەی سەرەکیی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە کۆڵەکەی سەرەکیی "سەرکەوتنی خوێندکار"ە تاکوو بوار و دەرفەت بۆ گفتوگۆی زانستی بواری پسپۆڕی و پیشەیی داهاتووی خوێندکاران بڕەخسێندرێ.

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ