سەرۆکی زانکۆ چالاکیی چادرگەی دیدەوانی خوێندکارانی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیەی بەسەرکردەوە

سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د محمد حسیب صدیق چادرگەی دیدەوانی خوێندکارانی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیەی لە پارکی "فاتح ڕەسووڵ" لە شاری کۆیە کرد.

ڕۆژی شەممە ١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ٥ی تەمووزی ٢٠٢٥ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د محمد حسیب صدیق بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕێ و دارایی پ.ی.د. یادگار عبد الله علی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. ئەژین طاهر صابر و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن م.ی. محمد کریم سیدگوڵ چادرگەی دیدەوانی خوێندکارانی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیەی لە پارکی "فاتح ڕەسووڵ" لە شاری کۆیە بەسەرکردەوە.

سەرەتا سەرۆکی زانکۆی کۆیە و شاندی یاوەری لەلایەن ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە پ.ی.د نەبەز عبداللە و یاریدەدەری ڕاگری فاکەڵتیی ناوبراو پ.ی.د صابر محمد و مامۆستایانەوە پێشوازییان لێکرا.

دواتر سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د محمد حسیب صدیق لە نزیکەوە چادرگەی خوێندکارانی بەسەرکردەوە و لەگەڵ خوێندکاران و مامۆستایان دەربارەی چالاکییە جۆراوجۆرەکانی چادرگەی دیدەوانی گفتوگۆیان کرد.

ئەم چالاکییە ساڵانە و لەلایەن فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە ڕێکدەخرێ و خوێندکارانیش بە گوڕوتینێکی بەرچاو وەک ئەزموونێکی گرینگ و پێویستی بواری زانستی وەرزشی بەشدار دەبن تێیدا.

ئەمساڵ وێڕای هەڵدانی چادرگەی دیدەوانی و بەڕێوەبردنی چالاکیی ژینگەپارێزی هاوکات سیمیناری تایبەت بە فریاگوزاریی سەرەتایی بەشێکن لە چالاکییەکان هاوکات چالاکیی دیکەی وێنەی ڕێکارەکانی هەڵکردنی ئاڵا لە چادرگەی دیدەوانی و ئاهەنگی سەمەر و داگیرساندنی ئاگری سەمەر بەڕێوەدەچن و چادرگەکە بۆ دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

کۆڵەکەی سەرەکیی "سەرکەوتنی خوێندکاران و ئامادەسازییان بۆ بازاڕی کار"ی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی ئامانجی دووەم واتە "بەرزکردنەوەی ئاستی کارامەیی کەسی و تەکنیکیی خوێندکاران" و ستراتیژیی یەکەم "پەرەپێدان بە کارامەییە کەسییەکانی خوێندکاران" کار دەکات بۆ ڕەخساندنی بوارێکی گونجاوی فێربوون کە کارامە کەسییەکانی خوێندکاران لەناوەوە و دەرەوەی پۆل بە هەند وەربگرێ.

 

Serokê zanîngehê çalakiya çadirgeha dîdewanî ya xwendekarên Fakulteya Perwerdeyê ya Cesteyî û Zanistêwerzişî ya Zanîngeha Koyê bi ser kirdeve

Serokê Zanîngeha Koyê P.D. Mihemed Hesîb Sedîq çadirgeha dîdewanî ya xwendekarên Fakulteya Perwerdeyê ya Cesteyî û Zanistêwerzişî ya Zanîngeha Koyê li parka "Fatih Resûl" li bajarê Koyê kir.

Roja şemê 14ê Pûşperê 2725î kurdî li hember 5ê Temmuzê 2025î zayînî, Serokê Zanîngeha Koyê P.D. Mihemed Hesîb Sedîq bi hevkariya arîkarê serokê zanîngehê ji bo karûbarên rêveberî û darayî P.Y.D. Yadgar Abdullah Elî, arîkarê serokê zanîngehê ji bo karûbarên xwendekaran P.Y.D. Ejîn Tahir Sabir û rêveberê ragihandinê M.Y. Mihemed Kerîm Sîdgul çadirgeha dîdewanî ya xwendekarên Fakulteya Perwerdeyê ya Cesteyî û Zanistêwerzişî ya Zanîngeha Koyê li parka "Fatih Resûl" li bajarê Koyê bi ser kirdeve.

Serêta Serokê Zanîngeha Koyê û şandê yawer ji layê ragrê Fakulteya Perwerdeyê ya Cesteyî û Zanistêwerzişî ya Zanîngeha Koyê P.Y.D. Nebez Abdullah û arîkarê ragrê fakulteya navborî P.Y.D. Sabir Mihemed û mamostayanewe pêşwazîyan lê kira.

Paşê Serokê Zanîngeha Koyê P.D. Mihemed Hesîb Sedîq ji nêzîkê ve çadirgeha xwendekaran bi ser kirdeve û ligel xwendekar û mamostayan derbarê çalakiyên cihêreng ên çadirgeha dîdewanî gotûbêjyan kir.

Ev çalakî salane ye û ji layê Fakulteya Perwerdeyê ya Cesteyî û Zanistêwerzişî ya Zanîngeha Koyê ve tê rêxistin û xwendekar jî bi gurotinek berçav wekî ezmûnek girîng û pêdivî ya warê zanistî ya werzişî beşdar dibin tê de.

Emsal ji bilî hildana çadirgeha dîdewanî û birêvebirina çalakiya jîngewarî heman dem semînara taybet bi friyaguzariya seretayî beşek ji çalakiyan e heman dem çalakiya din a wêneyê rêkarên hilkirina ala li çadirgeha dîdewanî û ahengê semer û dagîrsandina agirê semer bi rê ve diçin û çadirgehê ji bo du rojan berdewam dibe.

Pilara serekî ya "serkeftina xwendekaran û amadesaziya wan ji bo bazarê karî" ya plana stratejîk a Zanîngeha Koyê di çarçêwa armanca duyem de yanî "bilindkirina asta karameyiya kesî û teknîkî ya xwendekaran" û stratejiya yekem "pêşxistina karameyiyên kesî yên xwendekaran" kar dike ji bo vexandina warek guncan ê fêrbûnê ku karameyiyên kesî yên xwendekaran ji nav û derveyî polê bi hend wer bigre

سەرۆکی زانکۆ چالاکیی چادرگەی دیدەوانی خوێندکارانی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیەی بەسەرکردەوەسەرۆکی زانکۆ چالاکیی چادرگەی دیدەوانی خوێندکارانی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیەی بەسەرکردەوەسەرۆکی زانکۆ چالاکیی چادرگەی دیدەوانی خوێندکارانی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیەی بەسەرکردەوەسەرۆکی زانکۆ چالاکیی چادرگەی دیدەوانی خوێندکارانی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیەی بەسەرکردەوەسەرۆکی زانکۆ چالاکیی چادرگەی دیدەوانی خوێندکارانی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیەی بەسەرکردەوەسەرۆکی زانکۆ چالاکیی چادرگەی دیدەوانی خوێندکارانی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیەی بەسەرکردەوەسەرۆکی زانکۆ چالاکیی چادرگەی دیدەوانی خوێندکارانی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیەی بەسەرکردەوەسەرۆکی زانکۆ چالاکیی چادرگەی دیدەوانی خوێندکارانی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیەی بەسەرکردەوەسەرۆکی زانکۆ چالاکیی چادرگەی دیدەوانی خوێندکارانی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیەی بەسەرکردەوەسەرۆکی زانکۆ چالاکیی چادرگەی دیدەوانی خوێندکارانی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیەی بەسەرکردەوە

News Date
Image
سەرۆکی زانکۆ چالاکیی چادرگەی دیدەوانی خوێندکارانی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیەی بەسەرکردەوە
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ