بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە ڕێوڕەسمی کۆتاییی پرۆگرامی ڕاهێنان لەسەر بنەمای کار لە کەرتی نەوت و پیشەسازی لە بەسڕە بەڕێوەچوو
سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د محمد حسیب صدیق و شاندێکی یاوەری بەشداربوون لە ڕێوڕەسمی کۆتاییی پرۆگرامی ڕاهێنان لەسەر بنەمای کار لە کەرتی نەوت و پیشەسازی لە زانکۆی تەکنیکیی باشوور لە شاری بەسڕە.
ڕۆژی سێشەممە ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ٥ی ئابی ٢٠٢٥ی زایینی، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د محمد حسیب صدیق و سەرۆکی زانکۆی تەکنیکیی باشوور پ.د عەدنان عەتیق، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خاتوو کوردۆ عومەر و ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق د. حامد الموسوي، ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی تەکنیکیی باشوور، ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە پ.ی.د گەولاوێژ بەکر و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە م.ی محمد کریم سیدگوڵ، نوێنەری کۆمپانیا نەوتییە بیانی و عێراقییەکان و خوێندکارانی بەشداربووی پرۆگرامی ڕاهێنان لەسەر بنەمای کار لە کەرتی نەوت و پیشەسازی ڕێوڕەسمی کۆتاییی پرۆگرامەکە لە شاری بەسڕەی باشووری کۆماری فیدڕاڵی عێراق بەڕێوەچوو.
پرۆگرامەکە وەک پڕۆژەی هاوبەشی زانکۆی کۆیە و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و هاوئاهەنگی لەگەڵ زانکۆی تەکنیکیی باشوور لە شاری بەسڕە بەرنامەيەكى مەشق و ڕاهێنان بوو بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ بۆ خوێندكارانى بەشەكانى ئەندازيارىی نەوت و ئەندازيارىی كيمياوى لە بوارى نەوت و گاز تايبەت بە بەرهەمهێنان و گواستنەوە و پڕۆسێسکردنی نەوت و گاز لە كێڵگە و كۆمپانيا و كارگەكانى بوارى نەوت و گازى نێودەوڵەتى و ناوخۆيى.
لەمیانەی ڕێوڕەسمەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د محمد حسیب صدیق وتارێکی پێشکەش کرد و ناوبراو لە وتەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد کە بە شانازییەوە بەشدارن لە ڕێوڕەسمی کۆتاییی پرۆگرامی ڕاهێنان لەسەر بنەمای کار لە کەرتی نەوت و پیشەسازی و گوتی:
"ئەم پرۆگرامە توانیوویەتی چل خوێندکاری بواری ئەندازیاریی نەوت و ئەندازیاریی کیمیاویی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لەدڵی پیشەسازیی نەوت و گازدا لێرە و لە شاری بەسڕەی ئازیز کۆ بکاتەوە تاکوو بتوانن لەگەڵ هاوپۆلەکانیان لە زانکۆی تەکنیکیی باشوور ئەزموونێکی ڕاستەقینە هاوبەشی بکەن."
سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د محمد حسیب صدیق، لە درێژەی وتەکەیدا سوپاسی سەرۆکی زانکۆی تەکنیکیی باشوور و گشت ستافی ئاکادیمی ئەو زانکۆیەی کرد بۆ پشتیوانیان لە بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی خولەکە و خۆشحاڵی خۆی لە گەشەکردنی پەیوەندیی دوولایەنەی زانکۆی کۆیە و زانکۆی تەکنیکیی باشوور دەربڕی و هەوڵەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ بەڕێوەچوونی ئەم خولە بەرز نرخاند کە لە ئاستی نیشتمانیدا هەوڵ و ڕۆڵی بەرچاویان هەیە بۆ پەرەپێدان بە هاوئاهەنگی نێوان زانکۆکان و تواناسازیی خوێندکاران بۆ داهاتوویەکی باشتر.
زانکۆی کۆیە بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و هاوئاهەنگی لەگەڵ زانکۆی تەکنیکیی باشوور، ڕۆژی ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٥، ٣٦ خوێندکاری خۆی و دوو خوێندکاری زانکۆی کۆمار و دوو خوێندکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە مەبەستی ئەنجامدانی بەرنامەیەکی ڕاهێنان لە بواری نەوت و گاز لە کۆمپانیا و کێڵگە نەوتییەکان بە سەرپەرشتی مامۆستای هەردوو بەشی ئەندازیاریی کیمیاوی و ئەندازیاریی نەوت ناردە شاری بەسڕە.
لە ماوەی بەرنامەی خولەکەدا خوێندکاران سەردانی کێڵگە و کۆمپانیاکانی:
(Zubair oilfield، ZPEC Chinese co. - China، Schlumberger co. USA، Almajal Co. Join venture with different international companies، Wood Group Co. Scotland، Lukoil - Russia، Iron and Steel factory - Turkey join venture، Petrochemical Industry - Iraq، North Rumaila Oilfields) کرد.
کۆڵەکەی یەکەمی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە تایبەتە بە کۆڵەکەی سەرەکیی "سەرکەوتنی خوێندکاران و ئامادەسازییان بۆ بازاڕی کار" و ئامانجی دووەمی ئەم کۆڵەکەیە واتە "بەرزکردنەوەی ئاستی کارامەیی کەسی و تەکنیکیی خوێندکاران" لە چوارچێوەی ستراتیژیی دووەم واتە "فەراهەمکردنی خوێندن و ڕاهێنانی پیشەیی" کار دەکات بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیا و ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان و هاوکات بەڕێوەبردنی پڕۆگرامی ڕاهێنان تاکوو خوێندکاران بتوانن ڕاهێنانی کردەیی و ئەزموونی کاریی تایبەت بە بواری خوێندنیان بەدەستبهێنن.
-
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ