شاندی زانکۆی کۆیە لە بەغدا سەردانی لیژنەی باڵای  پەرپێدانی خوێندنی لەعێراق کرد

شاندێکی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی زانکۆ پ.د. محمد حسیب صدیق بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند دیدار و کۆبوونەوەیەک سەردانی بەغدادیان کرد.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ئابی٢٠٢٥ی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق بە یاوەری؛ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خاتوو کوردۆ عومەرو بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە م.ی محمد کریم سیدگوڵ بەرزنجی  سەردانی لیژنەی باڵای  پەرپێدانی خوێندن لەعێراقیان کرد و لەوێ لەلایەن ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق و هاوکات بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لیژنەی باڵای پەرەپێدانی خوێندن لە عێراق پ.د. حامد خلف احمد-وە پێشوازییان لێکرا.

لە دەستپێکی دیدارەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق خۆشحاڵی خۆی بە سەردانیکردنی لیژنەی باڵای پەرەپێدانی خوێندنی لە عێراق و دیداری پ.د. حامد خلف احمد ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق دەربڕی و ئاماژەی بە گرنگیی ئەم جۆرە سەردان و هەماهەنگییە کرد.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە مێژووی زانکۆی کۆیە وەکو یەکەم زانکۆی دامەزراو لە دەرەوەی سنووری پارێزگاکان و لەسەر دەستی سەرۆک مام جەلال کرد و پێگە و ئاستی زانکۆی کۆیە لەسەر ئاستی نیشتمانی و نێوەدەوڵەتیی خستەڕوو.

دواتر سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.د. محمد حسیب صدیق باسی لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٢٧ کرد کە وەکو نەخشەڕێگایەک کاری لەسەر دەکەن و هەروەها ئاماژەی بە کۆڵەگەکان و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی کرد.

هەر لە میانی دیدارەکەدا ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خاتوو کوردۆ عومەر سوپاسی پێشوازی ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق پ.د. حامد خلف احمد-ی کرد و باسی لە چۆنێتی سوودوەرگرتنی خوێندکارانی شاری کۆیە لە دەرفەتەکانی بەرنامەی نێردراوانی عێراقی کرد.

لای خۆیەوە ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق و هاوکات بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لیژنەی باڵای پەرەپێدانی خوێندن لە عێراق پ.د. حامد خلف احمد خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی شاندی زانکۆی کۆیە دەربڕی و پشتگیری خۆی بۆ پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە دەربڕی و ئەوەی خستەڕوو کە جێگەی خۆشحاڵییە کە لە عێراقدا زانکۆیەک هەبێت بە پێی پلانێکی ستراتیژی کار بکات و کۆڵەگەکانی پلانەکە بەو شێوازە هەڵبژێرێت کە ئاوێتەیە لەگەڵ خواستەکانی ئەمڕۆی بازاڕێ کار و ئاڵنگارییە جیهانییەکان.

ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئاماژەی بەوەش کرد کە تەواوی کۆڵەگەکانی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە گرنگن و جەختی لەسەر گرنگیی هەردوو کۆڵەگەی (بە دیجیتاڵکردن) و (زانکۆی سەوز) کردەوە.

لە کۆتایی دیدارەکەدا، سەرۆکی زانکۆی کۆیە کۆپییەکی لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیەی پێشکەشی ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق و هاوکات بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لیژنەی باڵای پەرەپێدانی خوێندن  لە عێراق پ.د. حامد خلف احمد کرد.

هاوکات، سەرۆکی شارەوانیی کۆیە ئەندازیار محمد میرحاجیش ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو.

زانکۆی کۆیە وەک دامەزراوەیەکی ئەکادیمی و ناوەندێکی باڵای خوێندن و فێرکردن بە گرینگییەوە لە بنیادنانی پەیوەندیی دامەزراوەیی لەگەڵ وەزارەت، دەزگا و دامەزراوە نێوخۆیی و دەرکییەکانی ڕوانیووە و پاڵپشت بە پلانی ستراتیژی و کۆڵەکەی سەرەکیی "خزمەتکردنی کۆمەڵگە" کاریکردووە تاکوو ئەم پەیوەندییانە بۆ بەرەپێشبردنی زیاتری کۆمەڵگە و بەهێزکردنی کاریگەریی دامەزراوە جیاوازەکانی کۆمەڵگە لە چارەسەری ئاڵنگاری و ئارێشەکان بێت.

Koya University Delegation Visits The Higher Committee for Education Development in Iraq (HCED)Koya University Delegation Visits The Higher Committee for Education Development in Iraq (HCED)

Koya University Delegation Visits The Higher Committee for Education Development in Iraq (HCED)Koya University Delegation Visits The Higher Committee for Education Development in Iraq (HCED)

Koya University Delegation Visits The Higher Committee for Education Development in Iraq (HCED)Koya University Delegation Visits The Higher Committee for Education Development in Iraq (HCED)

----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
Koya University Delegation Visits The Higher Committee for Education Development in Iraq (HCED)
Description / Summary

هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ