زانکۆی کۆیە خولێکی ڕاهێنان بۆ ستافی کارگوزاران بەڕێوەدەبات
زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە کۆڵەکەی سەرەکیی "پەرەپێدانی سەرچاوەکان"ی پلانی ستراتیژی و بە سەرپەرشتی لێژنەی جێبەجێکردنی کۆڵەکەی ئاماژە پێ دراو خولێکی ڕاهێنانی بەناونیشانی "چۆنییەتیی باشتر پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و ئەتەکێتی کارکردن و سەلامەتی" بۆ ستافی کارگوزارانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەدەبات.
ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ی زایینی، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د محمد حسیب صدیق و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری دارایی و کارگێڕی و سەرۆکی لیژنەی جێبەجێکردنی کۆڵەکەی "پەرەپێدانی سەرچاوەکان" پ.ی.د یادگار عبداللە علی خولێکی ڕاهێنان بەناونیشانی "چۆنییەتیی باشتر پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و ئەتەکێتی کارکردن و سەلامەتی" لەلایەن لێژنەی جێبەجێکردنی کۆڵەکەی "پەرەپێدانی سەرچاوەکان"ی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە لە سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە دەستی پێکرد.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د محمد حسیب صدیق لە دەستپێکی خولەکەدا ئاماژەی بەوە کرد کە پرسی "پەرەپێدانی سەرچاوەکان" و بەتایبەتی سەرچاوەی مرۆیی بابەتێکی گرنگە و هەر لەبەر ئەو هۆکارە لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە وەکو کۆڵەکەیەکی سەرەکی جێگیرکراوە و جەختی لەوە کردەوە کە زانکۆی کۆیە مکوڕە لەسەر ئەوەی کە خولی ڕاهێنان و پەرەپیدان بۆ سەرجەم چینەکانی زانکۆ بکاتەوە و دەستخۆشی لە لیژنەی جێبەجێکردنی کۆڵەکەکە و مامۆستایانی ئەم خولە کرد.
خولی "چۆنییەتیی باشتر پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و ئەتەکێتی کارکردن و سەلامەتی" بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوەچوو و لەلایەن هەریەک لە پ.ی.د. نەزیرە صابر مصطفی و د. هاژە طه محمد پێشکەش کرا.
هاوکات لە دووەم ڕۆژ و کۆتایی خولەکەدا اریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری دارایی و کارگێڕی و سەرۆکی لیژنەی جێبەجێکردنی کۆڵەکەی "پەرەپێدانی سەرچاوەکان" پ.ی.د یادگار عبداللە علی بڕوانامەی بەشداریکردنی بەسەر بەشداربووان و مامۆستایان دابەش کرد.
زانکۆی کۆیە وەک دامەزراوەیەکی پێشەنگی بواری ئاکادیمی لە کوردستان خاوەنی پلانێکی ستراتیژیی بەڕۆژ و سەردەمییانەیە، پلانێکی پێکهاتوو لە حەوت کۆڵەکەی سەرەکی کە وەڵامدەری دەرهاویشتە نوێیەکانی کۆمەڵگەیە و کۆڵەکەی سەرەکیی چوارەم واتە کۆڵەکەی "پەرەپێدانی سەرچاوەکان" لە چوارچێوەی ئامانجی یەکەم "باشترکردنی سەرچاوە مرۆییەکان و کارایی ستافی بەڕێوەبردن " و ستراتیژیی یەکەم "باشترکردنی ئەدای ستافی ئاکادیمی و ستافی بەڕێوەبردن" کار دەکات بۆ پێشکەشکردنی پڕۆگرامی ڕاهێنانی زانکۆیی بۆ فەرمانبەرانی زانکۆ.
----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia

هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ