ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە سەردانی شاری چەمچەماڵ ی کرد
ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بەسەرۆکایەتیی پ.د. محمد حسیب صدیق سەرۆکی زانکۆی کۆیە بە مەبەستی گەیاندنی ١٢٥٠ پەرتووک و سەرچاوە بە زانکۆی چەرمو و کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ و پێشکەش کردنی پاڵپشتی وپشتیوانی زانستی و ئەکادیمی سەردانی شاری چەمچەماڵیان کرد.
ڕۆژی سێشەممە ٢ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق بە یاوەری ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە، و بەڕێوەبەری کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی کۆیە و سەرۆکی بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆژی و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە بە مەبەستی گەیاندنی ١٢٥٠ پەرتووک و سەرچاوە بە زانکۆی چەرمو و کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ و پێشکەش کردنی پاڵپشتی وپشتیوانی زانستی و ئەکادیمی سەردانی شاری چەمچەماڵیان کرد.
سەرەتا شاندی زانکۆی کۆیە سەردانی زانکۆی چەرموی کرد و لەوێ لەلایەن قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ ئاسۆ بەکر مصطفی و سەرۆکی زانکۆی چەرمو پ.ی.د. هەڵەت رشید عبداللە و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆکە پێشوازییان لێکرا.
دواتر شاندی میوان و خانەخوێ لە سەرۆکایەتیی زانکۆی چەرمۆ کۆبوونەوە و چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە ئامادەیی وپاڵپشتیی زانکۆی کۆیە وەک دامەزراوەیەکی نیشتمانیی بەهەڵوێست لە زانکۆی چەرمو و شاری چەمچەماڵ کە لە ماوەی ڕابردوودا لە دەرئەنجامی کارەساتی لافاو زیانیان پێگەیشتبوو خرایە بەرباس و گفتوگۆ و لەمیانەی ئەم دیدارەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق وێڕای سپاس و قەدرزانین لە پێشوازیی گەرمیی سەرۆکایەتیی زانکۆی چەرمۆ و کارگێڕیی شاری چەمچەماڵ هاوکات ئامادەیی زانکۆی کۆیەی بۆ پاڵپشتی و هاوکاری لە بوارەکانی پەیوەندیدار بە کاری زانکۆیی دەربڕی و هاوکات ئاماژەی بەوەکرد زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە پلانی ستراتیژی و کۆڵەکەی سەرەکیی "خزمەتکردنی کۆمەڵگە" کار دەکات بۆ بەهاناوەچوون و هاوکاریی کۆمەڵگە لەو بوارانەی لە توانایدایە، جێی ئاماژەیە لە کۆبوونەوەکدا رێکەوتن لە چوارچێوەی نامەی لێکتێگەیشتنی نێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆی چەرمو و بە هەماهەنگی لەگەڵ قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ پشتیوانی زانستی پێشکەش بکەن بە زیانلێکەوتوانی لافاوەکە بە تایبەتی لە خوێندنگاکانی شارەکە.
دواتر شاندی زانکۆی کۆیە بە یاوەری بەڕێزان قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ و سەرۆکی زانکۆی چەرمو و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی چەرمو سەردانی کۆمیسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی چەمچەماڵیان کرد و لەلایەن بەڕێز مامۆستا عەتا محمد سەرپەرشتیاری کۆمیسیۆنەکە و هاوکات بەرپرسی نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز کاک قوباد تاڵەبانی پێشوازییان لێکرا و پاشان سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق لەمیانەی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی بۆ ژمارەیەک کەناڵ و دەزگای میدیاییی کوردستانی باسی لە ئامانجی سەردانەکەی زانکۆی کۆیە کرد.
دواتر شاندی زانکۆی کۆیە لە شاری چەمچاڵ سەردانی کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرێتیی ڕۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵیان کرد.زانکۆی کۆیە وەک دامەزراوەیەکی باڵای ئاکادیمی و نیشتمانی بە هەستکردن بە بەرپرسیاریەتیی نەتەوەیی و مرۆییی خۆپی دوابەدوای ڕوودانی کارەساتی لافاوی ئەم دواییانە لە شاری چەمچەماڵ هاوکارییەکانی خۆی گەیاندە شارەکە.






















----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
edia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ