خولێکی ڕاهێنانی پەروەردەیی لە فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوە چوو

فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی عەرەبیی ئەفریقی بۆ کاری مرۆیی و کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی بابل خولێکی ڕاهێنانی بەناونیشانی "ڕۆڵی تەندروستی و فێرکردن لە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی بەردەوام" بەڕێوەبرد.

ڕۆژی یەکشەممە ٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ی زایینی، بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.د. هشیار زکی، پ.د. رافد عبدالامیر مبارک ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی بابل و پ.ی.د نەبەز عبداللە فتاح ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە، مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە خولی ڕاهێنانی "ڕۆڵی تەندروستی و فێرکردن لە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی بەردەوام" بە هاوبەشی لەلایەن ڕێکخراوی عەرەبیی ئەفریقی بۆ کاری مرۆیی ،کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی بابل و فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە لە هۆڵی سیمیناری فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوە چوو.

سەرەتای وۆرکشۆپەکە بە سروودی نیشتمانیی کۆماری فیدڕاڵی عێراق و سروودی نەتەوەییی "ئەی ڕەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز خوێندرایەوە.

دواتر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری زاقنستی و خوێندنی باڵا پ.د. هشیار زکی چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و وێڕای بەخێرهێنانی میوانەکان هاوکات باسی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و لە گرینگیی بەڕێوەچوونی خولی لەم چەشنە کرد.

بابەتەکانی ئەم خولە لە ماوەی یەک ڕۆژدا و لەلایەن هەریەک لە پ.د. هیثم محمد کاظم لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی بابل بەناونیشانی "کارامەییەکانی ڕاهاتنی کارتێکەر لە ژینگەی فێرکاریی نوێ"، پ.د. منتهی عبدالزهرة لە کۆلێژی پەروەردەی  زانکۆی مووستەنسەڕییە و پ.د. مدین لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی بابل بەناونیشانی "دڵەڕاوکێی ئەلیکترۆنی و وروژێنەری دەروونی لەسەر کۆمەڵگە" و پ.د. نهاد ایوب قادر لە فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە بەناونیشانی "ئەندازیاریی هۆکارە مرۆییەکان بەرەو بەردەوامیی ژینگە" پێشکەش کران.

زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی خۆی کە پێکهاتووە لە حەوت کۆڵەکە دەخوازێت بەئامانج خزمەت بە کۆمەڵگەی نێوخۆیی بکات و خولی راهێنانی ئاماژەپێدراو لەو ڕاستایەدا و بەتایبەتی کۆڵەکەکانی "خزمەتکردنی کۆمەڵگە" و "بەنێودەوڵەتیبوون و پێگەی جیهانی" ڕێکخرا بوو.

 Koya University Koya University

 Koya University Koya University

 Koya University Koya University

 Koya University Koya University

 Koya University Koya University

----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Room

News Date
Image
Koya University
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ