زانکۆی کۆیە بۆ ساڵی دووەم "خەڵاتی زانکۆ" بۆ باشترين پرۆژەی خوێندکار لە بواری پاراستنی ژینگە و بەردەوامیدان ڕادەگەیێنێت
زانکۆی کۆیە، لە گەڕێکی تری "خەڵاتی زانکۆ" بۆ باشترین پرۆژەی خوێندکار بۆ پاراستنی ژینگە و بەردەوامیدان بۆ ساڵی ٢٠٢٦ ڕادەگەیێنێت.
ئەم خەڵاتە، ساڵی رابردوو لە هەنگاوێکی گرنگ و لە چوارچێوەی کۆڵەکەکانی (زانکۆی سەوز) و (سەرکەوتنی خوێندکار و ئامادەسازییان بۆ بازاڕێ کار) لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە (٢.٢٣ - ٢٠٢٧) و وەک بەشێک لە ڕوانگە و ئامانجەکانی گەشەی بەردەوامیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەمەبەستی برەودان بە توانای خوێندکاران و هاندانیان بۆ کارکردن لە بوارەکانی پاراستنی ژینگە و بەردەوامیدان ڕاگەیەندرا.
لەچوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەدا ١٨ خەڵات بۆ باشترین پرۆژەی خوێندکاران لە بوارەکانی:
- وزەی نوێبووەوە و تەکنەلۆجیای پاک
- کەمکردنەوەی پیس بوون و بەڕێوەبردنی پاشماوەکان
- گونجان لەگەڵ گۆڕانی کەش و هەوا
- کشتوکاڵ و ئاسایشی خۆراک
- هۆشیاری ژینگەیی و پەرەوەردەیی (بۆ نموونە لە ڕێگای کورتە ڤیدیۆ یان ڕێگای تر)
- ژێرخانی سەوز و پلانی شارستانیی
- ژیری دەستکرد
پێشکەش دەکرێت.
- خەڵاتی پرۆژەی براوە لەسەر ئاستی فاکەڵتی بەم شێوەیەیە:
- خەلاتی یەکەم ( ٥٠٠,٠٠٠) پێنج سەد هەزار دینار
- خەڵاتی دووەم (٢٥٠,٠٠٠) دووسەد و پەنجا هەزار دینار
- خەڵاتی سێیەم (١٠٠,٠٠٠) سەد هەزار دینار.
شێوازی بەشداری کردن بۆ بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە سەرەتا پێویستە خوێندکار فۆرمی خواستی بەشداریکردن پڕ بکاتەوە لەرێگای ئەم بەستەرەی خوارەوە:
https://forms.gle/GpAJPbfsZaJTTnsj7
بۆ زانیاری دواوادە بۆ پێشکەشکردنی فۆرمی خواستی بەشداریکردن ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٢/٢٥ دەبێت.
لە دوای کۆتایی هاتنی پێشکەشکردنی فۆرمی ئاماژە پێکراو لە لایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە پڕۆژەکان هەڵسەنگاندنی سەرەتاییان بۆ دەکرێت و لە ماوەی یەک هەفتە ئەنجامەکان ڕادەگەیەنرێت.
پڕۆژە پەسەندکراوەکان دەبێت بەشێوازی کۆتایی (تەواوی پرۆژەکە) پێشکەش بە لیژنە تایبەتمەندەکانی فاکەلتییەکان بکرێت بە مەبەستی هەلسەنگاندنی کۆتایی.
پڕۆژە سەرکەوتووەکان لە ڕێوڕەسمێکدا نمایش دەکرێن و خەڵات دەکرێن.
