زانکۆی کۆیە بڕێکی دیکەی کتێب وەکو هاوکاری گەیاندە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ
لە چوارچێوەی هاوکارییەکانی زانکۆی کۆیە بۆ کتێخانەی گشتیی چەمجەماڵ کە بەهۆی لافاوەکانی ئەم دواییە زیانیان بەرکەوتبوو، کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی کۆیە لەسەر راسپاردەی ئەنجومەنی زانکۆ ژمارەیەک نامەی ماستەر و تێزی دکتۆرای گەیاندە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، شاندێکی کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری کتێبخانەی ناوەندی پ.ی.د. ڕۆژگار محمد سابیر سەردانی کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵیان کرد و (١٥٠) نامەی ماستەر و تێزی دکتۆرایان پێشکەشی کتێبخانەکە کرد.
جێگەی ئاماژەیە ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە ڕۆژی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ بە مەبەستی پاڵپشتی و گەیاندنی هاوکاری سەردانی زانکۆی چەرموو و کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ و چەند فەرمانگەیەکی زیانبەرکەوتوویان کرد و هەر لە میانی سەردانەکەدا (١٢٥٠) کتێبیان بەخشییە کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی چەرموو و کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ. لینکی هەواڵەکە و ئەم هاوکارییەی ئێستاش لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجوومەنی زانکۆ ئەنجادراوە.
زانکۆی کۆیە، لە چوارچێوەی کۆڵەکەی (خزمەتکردنی کۆمەڵگە) لە پلانی ستراتیژیی ٢٠٢٣-٢٠٢٧دا کار دەکات بۆ بەهاناوەچوون و هاوکاریی کۆمەڵگە لەو بوارانەی لە توانایدایە.




----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ