سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە قائمقامی قەزای تەق تەق کرد

سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق، پێشوازی لە حاکم ئاسۆ مصطفی عبداللە قائیمقامی قەزای تەق تەق کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی شوباتی ٢٠٢٦، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق بە ئامادەبوونی؛ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. یادگار عبداللە علی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. ئەژین صابر طاهر، ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر، ڕاگری فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان پ.ی.د. ئیلهام مجید قادر، راگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی پ.ی.د. کوسرەت نەژاد کاکە، ئەمینداری ئەنجوومەنی زانکۆ م. چیا جوهر، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان د. پەخشان فهمی پێشوازی لە حاکم ئاسۆ مصطفی عبداللە قائیمقامی قەزای تەق تەق کرد.

لە میانی دانێشتنەکەدا کە بە مەبەستی درووستکردنی پردی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان زانکۆی کۆیە و ئیدارە قەزای تەق تەق، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق جەختی لەسەر گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندیی نێوان زانکۆ و یەکە ئیدارییەکان و بەتایبەتی فەرمانگەکانی ئەو یەکە ئیدارییانە کردەوە و ئەوەی خستە ڕوو کە زانکۆی کۆیە لەم ڕوانگەوە لە پلانی ستراتیژیی ٢٠٢٣-٢٠٢٧ی خۆیدا کۆلەکەیەکی سەرەکی بەناو( خزمەتکردنی کۆمەڵگە) داناوە.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، باسی لەوەش کرد کە زانکۆی کۆیە لە ڕیگەی لیژنەیەکی باڵای تایبەت بەو کۆڵەکە بە ئەنجامدانی سیمینار و وۆرکشۆپ و سەردانی مەیدانی توانیویەتی زیاتر ئاوەێتەی کۆمەڵگە بێت و لە کێشە و گرفتەکانی تێبگات.

پ.د. محمد حسیب صدیق، ئەوەشی ڕاگەیاند کە هەر لە دوای لافاوەکەی ئەم دواییەی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و بە تایبەتی قەزای چەمچەماڵ و حەوزە ماسییەکانی تەق تەق، لیژنەی باڵای (خزمەتکردنی کۆمەڵگە)ی ڕاسپاردووە کە ڕێکارەکانی هەماهەنگی و هاوکاری بگرنەبەر.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەنجوومەنی زانکۆ ىڕیاریداوە تایبەت بە قەزای تەقتەق بە ئەنجامدانی وۆرکشۆپێکی زانستی بۆ خاوەن حەوزە ماسییە زیانبەرکەوتووەکان کە لەم نزیکانە ئەنجامدەدرێت.

و تایبەت بە بەشی گەشتوکاڵ کە زانکۆی کۆیە دوای وەرگرتنی رەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەنیازە لە قەزای تەقتەق بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی قەزاکە بیکاتەوە لەم چوارچێوەیدا لە کۆبوونەوەکەدا  باس لە پێداویستیەکانی کرا و چۆن ئیدارەی شارەکە دەتوانن هاوکار و پاڵپشت بن.

لای خۆیەوە قائیمقامی قەزای تەق تەق  حاکم ئاسۆ مصطفی عبداللە، سوپاسی خۆی بۆ زانکۆی کۆیە دەربڕی و جەختی لەسەر گرنگیی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان زانکۆ و ئیدارەی قەزاکە کردەوە هەروەها پاڵپشتی تەواوی خۆی دەربڕی بۆ هەوڵەکانی زانکۆی کۆیە لە سنوری قەزاکە لە چوارچێوەی ئەو خاڵانەی باس کران. 

شایەنی باسە زانکۆی کۆیە، لە ڕیگەی کۆلەکەی (خزمەتکردنی کۆمەڵگە) لە پلانی ستراتیژیی ٢٠٢٣-٢٠٢٧ی خۆیدا کار لەسەر گەیاندن هاوکاری و هەماهەنگی و ئاوێتەبوون لەگەڵ کۆمەڵگە دەکات بە شێووەیەکی زانستی کە بتوانرێت سودی باشتر بگەێنیت.

 Koya University Koya University

 Koya University Koya University

----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Room

 

News Date
Image
Koya University
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ