پاڵەوانیەتیی "تێنسی سەرمێز"ی خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان لە زانکۆی کۆیە کۆتایی هات
پاڵەوانیەتیی "تێنسی سەرمێز"ی خوێندکاران بە بەشداری دە زانکۆ لەسەرئاستی زانکۆکانی کوردستان بە میوانداریی زانکۆی کۆیە کۆتایی هات.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ٥ی شوباتی ٢٠٢٦ی زایینی، بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د ئەژین طاهر صابر، ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان پ.ی.د نەبەز عبد الله و ژمارەیەک کەسایەتی و مامۆستایان و خوێندکاران یارییەکانی ڕۆژی دووەمی پاڵەوانیەتیی "تێنسی سەرمێز"ی خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان بە بەشداری دە زانکۆ و میوانداریی زانکۆی کۆیە لە هۆڵی داخراوی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
ئەنجامی یارییەکانی ڕۆژی یەکەم بەم شێوەیە بوو:
- یارییەکانی ڕۆژی یەکەم (کوڕان)
- کوڕان گرووپی A
زانکۆی کۆیە ٣ - ٠ زانکۆی دهۆک
زانکۆی کۆیە ٣ - ٠ زانکۆی هەڵەبجە
زانکۆی کۆیە ٣ - ٢ زانکۆی سەڵاحەددین- هەولێر
زانکۆی دهۆک ٣ - ٠ زانکۆی هەڵەبجە
زانکۆی دهۆک ٣ - ٢ زانکۆی سەڵاحەددین- هەولێر
زانکۆی هەڵەبجە ١ - ٣ زانکۆی سەڵاحەددین- هەولێر
زانکۆی دهۆک بە پلەی یەکەم و زانکۆی کۆیە بە پلەی دووەم سەرکەوتن بۆ چوارگۆشەی زێڕێن
- کوڕان گرووپی B
زانکۆی سلێمانی ٣ - ٠ زانکۆی کۆمار
زانکۆی سلێمانی ٣ - ٠ زانکۆی ئاکرێ
زانکۆی سلێمانی ٣ - ٠ زانکۆی زاخۆ
زانکۆی کۆمار ٣ - ٠ زانکۆی ئاکرێ
زانکۆی کۆمار ٣ - ١ زانکۆی زاخۆ
زانکۆی ئاکرێ ٠ - ٣ زانکۆی زاخۆ
زانکۆی سلێمانی بە پلەی یەکەم و زانکۆی کۆمار بە پلەی دووەم سەرکەوتن بۆ چوارگۆشەی زێڕێن
2. یارییەکانی ڕۆژی یەکەم (کچان)
زانکۆی دهۆک ٣ - ٢ زانکۆی سلێمانی
زانکۆی دهۆک ٣ - ٠ زانکۆی جیهان- دهۆک
زانکۆی دهۆک ٠ - ٣ زانکۆی کۆیە
زانکۆی زاخۆ ٢ - ٣ زانکۆی سەڵاحەددین- هەولێر
زانکۆی زاخۆ ٠ - ٣ زانکۆی کۆیە
زانکۆی زاخۆ ٣ - ١ زانکۆی جیهان - دهۆک
زانکۆی سەڵاحەددین- هەولێر ١ - ٣ زانکۆی سلێمانی
زانکۆی سەڵاحەددین- هەولێر ٠ - ٣ زانکۆی کۆیە
زانکۆی سلێمانی ٣ - ٠ زانکۆی جیهان - دهۆک
ئەنجامی یارییەکانی ڕۆژی دووەمی ڕۆژی پاڵەوانێتییەکە بەم شێوەیە بوو:
١. یارییەکانی کوڕان
زانکۆی کۆیە ٠ - ٣ زانکۆی سلێمانی
زانکۆی دهۆک ٣ - ١ زانکۆی کۆمار
زانکۆی سلێمانی ٣ - ٠ زانکۆی دهۆک
ڕیزبەندی زانکۆکان لە یارییەکانی کوڕان بەم شێوەیە بوو:
زانکۆی سلێمانی - پلەی یەکەم
زانکۆی دهۆک - پلەی دووەم
زانکۆی کۆیە - پلەی سێیەم
٢. یارییەکانی کچان:
زانکۆی کۆیە ٣ - ٠ زانکۆی جیهان دهۆک
زانکۆی کۆیە ٣ - ١ زانکۆی سلێمانی
زانکۆی زاخۆ ٣ - ٢ زانکۆی دهۆک
زانکۆی سلێمانی ٣ - ٢ زانکۆی زاخۆ
زانکۆی جیهان دهۆک ٣ - ٠ زانکۆی سەڵاحەددین هەولێر
زانکۆی دهۆک ٣ - ٠ زانکۆی سەڵاحەددین
ڕیزبەندی زانکۆکان لە یارییەکانی کچان بەم شێوەیە بوو:
زانکۆی کۆیە - پلەی یەکەم
زانکۆی دهۆک - پلەی دووەم
زانکۆی سلێمانی - پلەی سێیەم
زانکۆی زاخۆ - پلەی چوارەم
زانکۆی جیهان دهۆک - پلەی پێنجەم
زانکۆی سەڵاحەددین هەولێر - پلەی شەشەم
لە کۆتایی یارییەکاندا مەدالیا و جامی پاڵەوانییەتییەکە بەسەر بەشداربووان و تیپە براوەکان دابەشکرا.
ئەم پاڵەوانەیەتییە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەسەرپەرشتی بەشی چالاکییە وەرزشی و هونەرییەکانی زانکۆی کۆیە سەر بە نووسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندکاران هەماهەنگی لەگەڵ یەکیەتیی عێراقی بۆ وەرزشی زانکۆکان بەردەوام دەبێت و هەریەک لە زانکۆکانی سەلاحەدین، سلێمانی، زاخۆ، ئاکرێ، دهۆک. هەڵەبجە، زانکۆی جیهان/دهۆک، کۆمار و زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک تێیدا بەشدار بوون.
زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە پلانی ستراتیژی و کۆڵەکەی سەرەکیی "سەرکەوتنی خوێندکاران و ئامادەسازییان بۆ بازاڕی کار" هەوڵ دەدات وێڕای تەیارکردنی خوێندکاران بە زانیاری و زانستی ئاکادیمیی پێویست هاوکات برەو بە تواناییە تاکەکەسی و بەهرەکانی خوێندکار لە بیاڤەکانی وەرزش و هونەردا بدات تاکوو خوێندکاران بە دۆزینەوەی تواناکانی خۆیان هەروەها ئەو تواناییانە وەگەڕ بخەن بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە.
















----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia