وۆرکشۆپی "ئاڵنگارییەکانی توێژینەوەی زانستی، هەنگاو بەرەو پێوەرەکانی توێژینەوەی جیهانی" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوە چوو

بەشی سەنتەری "مەلای گەورە" سەر بە ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی دەربارەی پرسەکانی پەیوەندیدار بە توێژینەوەی زانستی و دەستەبەرکردنی پێوەرەکانی توێژینەوەی جیهانی بەڕێوەبرد.

سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق و  ڕاگری ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان پ.ی.د. هەڵگورد سەرهەنگ مغدید، ئەندامانی ئەنجوومونی زانکۆی کۆیە، توێژەران ومامۆستایان، خوێندکارانی بەش و فاکەڵتییە جیاوازەکانی زانکۆی کۆیە، وۆرکشۆپی"ئاڵنگارییەکانی توێژینەوەی زانستی، هەنگاو بەرەو پێوەرەکانی توێژینەوەی جیهانی" لەلایەن بەشی سەنتەری "مەلای گەورە" لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوە چوو.

ئەم وۆرکشۆپە وەک بەشێک لە ڕوانگەی بەڕۆژ و نوێی زانکۆی کۆیە بە مەبەستی برەودان بە توانایی توێژینەوەی ئاکادیمی و هاوئاهەنگ لەگەڵ کۆڵەکەی دووەمی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە واتە کۆڵەکەی "توێژینەوە و داهێنان" ڕێکخرا بوو.

سەرەتای وۆرکشۆپەکە بەدەمەساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

دواتر سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق وتارێکی پێشکەش کرد.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە وتارەکەیدا بە وردی پەرژایەسەر باسکردن لە کۆڵەکەی دووەمی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و هەنگاو و دەستکەوتەکانی زانکۆی کۆیەی لە بواری توێژینەوە و ڕەخساندنی هەل و دەرفەت بۆ توێژەرانی زانکۆی کۆیە خستەڕوو هاوکات بەشێکی وتەکانی ناوبراو ئامارە جۆراوجۆرەکانی پەیوەندیدار بە ژمارەی توێژینەوە و بڵاوکراوە ئاکادیمییەکانی توێژەران و مامۆستایانی زانکۆی کۆیەی گرتبووە خۆ .

بەشێکی تری وتاری سەرۆکی زانکۆی کۆیە تایبەت بوو بە کواڵیتیی توێژینەوە و دەستەبەرکردنی پێویستییەکانی توێژینەوەی ئاستبەرز و جیهانی بەجۆرێک ئەم هەنگاوە زانکۆی کۆیە وەک دامەزراوەیەکی ئاکادیمیی زیندوو بکاتە جێگەی  پشتبەستن لە بواری توێژینەوە.

دواتر کورتە ڤیدیۆیەک دەربارەی بەشی سەنتەری "مەلای گەورە" نمایش کرا و بڕگەی دواتر پێشکەشکردنی وتاری سەرۆکی بەشی سەنتەری "مەلای گەورە" پ.د. نالی جواد بوو.

دوو پانێلی وۆرکشۆپەکە گەنگەشە و گفتوگۆی زۆر بابەتی گرینگی بواری توێژینەوەی لەخۆگرتبوو کە  بابەتەکانی پانێلی یەکەم لەلایەن هەریەک لە پ.د. بەختیار عمر فتاح، پ.ی.د. اسیل اسعد شمس الدین و پ.ی.د. تەلار صباح عمر پێشکەش کران و بابەتەکانی پانێلی دووەم لەلایەن هەریەک لە پ.د. هۆشمەند علی محمود، م.ی. بەسیدە حەیدەر انور و م.ی. خلیل ابراهیم عبداللە پێشکەش کران و بڕگەی کۆتاییی وۆرکشۆپەکە دابەشکردنی بڕوانامە بوو بەسەر پێشکەشکاران.

زانکۆی کۆیە دامەزراوەیەکی ئاکادیمیی زیندوو و خاوەنداری پلانێکی ستراتیژیی گشتگیری پێکهاتوو لە حەوت کۆڵەکەی سەرەکییە و کۆڵەکەی دووەمی ئەم پلانە تایبەتمەندە بە کۆڵەکەی "توێژینەوە و داهێنان" کە زانکۆی کۆیە لە ڕێگای ئەم کۆڵەکەیەوە کار دەکات بۆ برەودان بە تواناییە توێژینەوەییەکانی توێژەر و مامۆستایانی بەجۆرێک توێژینەوەکان لە ئاستێکدا بن وێڕای خزمەتکردنی کۆمەڵگەی نێوخۆیی و دەستەبەرکردنی پێوەرە جیهانییەکان تاکوو دامەزراوەیەکی بەپرێستیژ و خاوەن متمانە بێت.

Koya University Hosts Workshop on Scientific Research Challenges and Global StandardsKoya University Hosts Workshop on Scientific Research Challenges and Global StandardsKoya University Hosts Workshop on Scientific Research Challenges and Global StandardsKoya University Hosts Workshop on Scientific Research Challenges and Global StandardsKoya University Hosts Workshop on Scientific Research Challenges and Global StandardsKoya University Hosts Workshop on Scientific Research Challenges and Global StandardsKoya University Hosts Workshop on Scientific Research Challenges and Global StandardsKoya University Hosts Workshop on Scientific Research Challenges and Global Standards

News Date
Image
Koya University Hosts Workshop on Scientific Research Challenges and Global Standards
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ