شاندێکی زانکۆی کۆیە سەردانی (دامەزراوەی ڤیم VIM Foundation)-ی کرد
شاندێکی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق، لە شاری سلێمانی سەردانی (دامەزراوەی ڤیم VIM Foundation)-ی کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٦، بەمەبەستی تاوتوێکردنی بوارەکانی کاری پێکەوەیی وهەماهەنگی نێوان زانکۆی کۆیە و دامەزراوەی ڤیم سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق، لە شاری سلێمانی بە سەرۆکایەتی شاندێک کە پێکهاتبون لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. یادگار عبد الله علی، ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر، ڕاگری فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان پ.ی.د. ئیلهام مەجید قادر و بەڕێوەبەری راگەیاندن م.ی. محمد کریم سیدگوڵ سەردانی (دامەزراوەی ڤیم VIM Foundation)-ی کرد و لەوێ لەلایەن سەرۆکی دامەزراوە خاتوو لاڤە حیکمەت-وە پێشوازیان لیکرا
سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق، لە میانی دانیشتنێکدا باسی لە مێژووی زانکۆی کۆیە و پێکهاتە و پێگەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کرد و ئەوەی خستە ڕوو کە زانکۆی کۆیە بەمەبەستی داڕشتنی نەخشەڕێگایەک بۆ کارەکان و پێکانی ئامانجەکانی لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٢٣ پلانی ستراتیژیی خۆی بۆ ساڵەکانی (٢٠٢٣-٢٠٢٧ )ڕاگەیاند.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە، ئاماژەی بە گرنگیی پلانی ستراتیژی بۆ دامەزراوەکان و بە تایبەتی دامەزراوە ئەکادیمییەکان کرد و کۆڵەکەکانی پلانەکەی خستەڕوو.
پ.د. محمد حسیب صدیق، لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە زانکۆی کۆیە لە جوارچێوەی جێبەجێکردنی ئامانجەکانی کۆڵەکەکانی پلانەکە چەندین ڕێکار و هەنگاوی گرتووەتەبەر و پرۆژەی گرنگی ڕاگەیاندووە.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە، باسی لە دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی کۆڵەکەکی روونکردەوە و ئەوەی ڕاگەیاند کە زانکۆی کۆیە بۆ هەر کۆڵەکەیەک لیژژنەیەکی باڵای بۆ جێبەجێکردنی کۆڵەکەکە پێکهێناوە و کارەکانی بەو شێوەیە بەڕێوەدەچێت.
پ.د. محمد حسیب صدیق، ژمارەیەک پرۆژەی زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی باس کرد و جەختی لەسەر گرنگیی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان زانکۆ و دامەزراوەکانی کرد و داوای لە سەرۆکی (دامەزراوەی ڤیم VIM Foundation) کرد کە پاڵپشتیی زانکۆی کۆیە بکەن لە جێبەجێکردنی پرۆژەکانی.
لای خۆیەوە، سەرۆکی (دامەزراوەی ڤیم VIM Foundation) خاتوو لاڤە حیکمەت، خۆشحاڵ بوو بە بە سەردانی شاندەکەی زانکۆی کۆیە و بە بایەخەوە لە پلانی ستراتیژی و پرۆژەکانی زانکۆی کۆیە ڕوانی و ئامادەیی هەماهەنگی و پاڵپشتی بۆ پرۆژەکان نیشاندا.
لە کۆتایی دانیشتنەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق کۆپییەکی لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە پێشکەشی سەرۆکی (دامەزراوەی ڤیم VIM Foundation) خاتوو لاڤە حیکمەت کرد.
زانکۆی کۆیە، وەک دامەزراوەیەکی ئەکادیمی و پاڵپشت بە پلانی ستارتیژیی ٢٠٢٣-٢٠٢٧ی خۆیدا کار لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی لەگەڵ دامەزراوە خۆجێی و نێودەوڵەتییەکانی دەکات.




محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ