خولی ڕاهێنانی (پەرەپێدانی کارامەیی فەرمانبەران) لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەجوو
لێژنەی جێبەجێکردنی کۆڵەکەی "پەرەپێدانی سەرچاوەکان/توانای مرۆیی"ی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٢٧ بە هەماهەنگی لەگەڵ کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆ خولێکی ڕاهێنانیان بۆ فەرمانبەرانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.
زانکۆی کۆیە، ڕۆژانی ٩ بۆ ١٢ی شوباتی ٢٠٢٦، خولێکی ڕاهێنانی تایبەت بە پەرەپێدانی کارامەیی فەرمانبەرانی زانکۆی کۆیە لە بوارەکانی ڕێنووس، خاڵبەندی، Microsoft Office و Google Apps بە سەرپەرشتی لێژنەی جێبەجێکردنی کۆڵەکەی "پەرەپێدانی سەرچاوەکان/توانای مرۆیی"ی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و هەماهەنگی لەگەڵ کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی کۆیە بەڕێوە چوو.
خولەکە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لەلایەن هەریەک لە پ.ی.د. هێمن عبدالحمید شمس، م.ی. سۆران عمر رشید، م.ی. سۆران اسعد و م.ی. خەبات عطار عبداللە پێشکەش کرا.
کۆڵەکەی چوارەمی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە تایبەتە بە کۆڵەکەی سەرەکیی "پەرەپێدانی سەرچاوەکان" و ئامانجی یەکەمی ئەم کۆڵەکەی بەناونیشانی "باشترکردنی سەرچاوە مرۆییەکان و کاراییی ستافی بەڕێوەبردن" کار دەکات بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژیی یەکەم واتە باشترکردنی ئەدای ستافی ئاکادیمی و ستافی بەڕێوەبردن و فەرمانبەران لە ڕێگای پێشکەشکردنی پڕۆگرامی ڕاهێنانی زانکۆیی بە فەرمانبەرانی زانکۆی کۆیە و خولی ئاماژە بۆ کراو لەو چوارچێوەیەدا ڕێکخرا بوو.






هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ