شاندێکی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکانی سلێمانی کرد

سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق لە شاری سلێمانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی زانکۆ  سەردانی بەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکانی سلێمانی کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٦، بەمەبەستی پێشکەش کردنی سوپاس و پێزانینی زانکۆی کۆیە و تاوتوێکردنی هەماهەنگی نێوانیان، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق، لە شاری سلێمانی بە سەرۆکایەتی شاندێک کە پێکهاتبون لە  یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. یادگار عبد الله علی، ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر، ڕاگری فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان پ.ی.د. ئیلهام مەجید قادر و بەڕێوەبەری راگەیاندن م.ی. محمد کریم سیدگوڵ سەردانی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکانی سلێمانی بەڕێز سۆران ئەحمەد ئیسماعیلیان کرد.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق، لە میانی دانیشتنێکدا باسی لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوان کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و زانکۆکان کردو هەر لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆکی زانکۆ ڕۆڵی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکانی سلێمانی بەڕێز سۆران ئەحمەد ئیسماعیل-ی بەرز نرخاند و لە پای هەوڵەکانی سوپاسی کرد.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکانی سلێمانی بەڕێز سۆران ئەحمەد ئیسماعیل، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی زانکۆی کۆیە دەربڕی و ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ پاڵپشتی و درووستکردنی پردی هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان زانکۆی کۆیە و کۆمپانیاکانی سنوورەکە.

دواتر سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق، لە پای هەماهەنگییەکانی قەڵغانی سوپاس و پێزانینی زانکۆی کۆیەی پێشکەشی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکانی سلێمانی بەڕێز سۆران ئەحمەد ئیسماعیل کرد.

جێی ئاماژەیە زانکۆی کۆیە، وەک دامەزراوەیەکی ئەکادیمی و پاڵپشت بە پلانی ستارتیژیی ٢٠٢٣-٢٠٢٧ی خۆیدا کار لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی لەگەڵ دامەزراوە خۆجێی و نێودەوڵەتییەکانی دەکات.

Koya University Delegation, Led by the University President, Visits Sulaymaniyah Companies DirectorateKoya University Delegation, Led by the University President, Visits Sulaymaniyah Companies DirectorateKoya University Delegation, Led by the University President, Visits Sulaymaniyah Companies DirectorateKoya University Delegation, Led by the University President, Visits Sulaymaniyah Companies Directorate

News Date
Image
Koya University Delegation, Led by the University President, Visits Sulaymaniyah Companies Directorate
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ