سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی مید "Meed" کرد
سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق پێشوازی لە بەڕێز ئامانج یاروەیس سەرۆکی بۆردی دامەزراوەی مید "Meed" و شاندێکی یاوەری کرد.
دووشەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦ی کوردی بەرانبەر ١٣ی نیسانی ٢٠٢٦ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق پێشوازی لە بەڕێز ئامانج یاروەیس سەرۆکی بۆردی دامەزراوەی مید "Meed" بۆ ئابووری و گەشەی بەردەوام کرد.
دیدارەکە لە سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە و بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری دارایی و کارگێڕی پ.ی.د. یادگار عبداللە علی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. ئەژین طاهر صابر، ئەمینداری ئەنجوومەنی زانکۆ م. چیا جوهر، بەڕێوەبەری تەندروستی و سڵامەتی و ژینگە د. بەختیار ئازاد بەڕێوەبەری باخچەکان ئە. پشتیوان محمد، و بەڕێوەبەری ئەندازە و پڕۆژەکان ئە. بۆتان انور بەڕێوەچوو.
شاندی میوان وێڕای سەرۆکی بۆردی دامەزراوە پێکهاتبوون لە خاتوو تینا کریم بەڕێوەبەری پڕۆژەکان، خاتوو ئاڵێ نەبەز ئەندامی تیم و کاک ژیر بورهان بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی دامەزراوەی مید بۆ ئابووری و گەشەی بەردەوام.
سەردانێکی ئامانجدار و ڕوانگەی سەوز
زانکۆی کۆیە و دامەزراوەی مید پارساڵ یادداشتێکی لێکتێگەیشتنی دوو uلایەنەیان ئیمزا کردبوو تاکوو هەردووک لایەن لە بوارە هاوبەشەکاندا بتوانن هاوکاری و هاوئاهەنگییان هەبێت هەربۆیە بەشێکی ئەم سەردان و دیدارە وێڕای پتەوکردنی ئەم پەیوەندییە، هەڵسەنگاندنی وردتری بوارەکانی کارکردن بوو و لە بەشێکی دیدارەکەدا لایەنی خانەخوێ و شاندی میوان لە نزیکەوە ئامێری هەستیاری پێوانی کواڵیتیی هەوا "Air Quality" کە لە لایەن دامەزراوەی مید "Meed" دابین کراوە سەیر کرد. شایەنی باسە ئەم ئامێرە لە ئێستادا بە شێوەیەکی بەردوەام کوالیتی هەوای کەمپەسی زانکۆ دەپێوێت و داتای تەواو لەو باریەوە تۆمار دەکات کە لە رێگەیەوە چاودێری کوالیتی هەوای کەمپەس فەراهەم دەکات.
دواتر لە بەشێکی تری دیدارەکەدا سەردانی چەند شوێنێکی ناو کەمپەسی زانکۆ لەگەڵ شاندی میوان کرا بە مەبەستی جێ بە چێ کردنی چەند پرۆژیەکی هاوبەش لە زانکۆی کۆیە کە لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە کارەکانی دەکرێ.












محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ