کۆیە | ڕاگەیاندنی زانکۆ
سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق بە یاوەری ئەنجوومەنی زانکۆ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆ خێوەتگەی دیدەوانی خوێندکارانی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیەی بەسەرکردەوە.
ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی بانەمەڕ(گوڵان)ی ٢٧٢٦ی کوردی بەرانبەر ٦ی ئایاری ٢٠٢٦ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق بە یاوەری ئەندامانی ئەنجوومەن و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆ سەردانی خێوەتگەی دیدەوانی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیەیان کرد.
سەرەتا سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری لەلایەن مامۆستایانی سەرپەرشتی خێوەتگەکە پێشوازییان لێکرا و دواتر سەرۆکی زانکۆ بەشە جیاوازەکانی خێوەتگەکە پێکهاتوو لە تیمەکانی خوێندکاران و چالاکی و کارە دەستییە جۆراوجۆرەکانیانی لە نزیکەوە بینی و خوێندکارانی بەشداربووی دواند و سەبارەت بە چالاکییەکانیان پرسیاری لێکردن.
دواتر لەمیانەی کۆبوونەوەیەک سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق بۆ خوێندکاران دوا و دەربارەی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و بە تایبەتی کۆڵەکەی سەرەکیی "سەرکەوتنی خوێندکاران" و ڕوانگەی زانکۆی کۆیە بۆ ژینگەپارێزی و تەیارکردنی خوێندکاران بە زانست و زانیاریی پێویست بۆ وەڵامدەری بازاڕی کار قسەی بۆ ئامادەبووان کرد.












هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ