سەرۆکی زانکۆی کۆیە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەر کردەوە

کۆیە | ڕاگەیاندنی زانکۆ

 سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق، لە دەستپێکی خولی یەکەمی تاقیکردنەوەکانی کۆتاییی سیمیستەری دووەم لە سەردانێکی مەیدانیدا هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی لە فاکەڵتییەکانی پەروەردە، زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان و زانست و تەندروستی بەسەر کردەوە.

 لەگەڵ دەستپێکی تاقیکردنەوەکانی کۆتاییی سیمیستەری دووەم لە زانکۆی کۆیە وەک ساڵانی ڕابردوو و پاڵپشت بە پلانی ستراتیژی و کۆڵەکەی "سەرکەوتنی خوێندکاران" و هاوکات بە مەبەستی لە نزیکەوە چاودێری و هەڵسەنگاندنی چۆنییەتیی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. یادگار عبداللە علی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. ئەژین طاهر صابر، ئەمینداری ئەنجوومەن م.ی.چیا جەوهەر و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن م.ی. محمد کریم سیدگوڵ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی لە فاکەڵتییەکانی پەروەردە، زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان و زانست و تەندروستی بەسەر کردەوە.

 وێستگەی جیاواز، پڕ بەرهەم و پاڵپشت بە کۆڵەکەی "سەرکەوتنی خوێندکاران"

 ئەم سەردانە مەیدانییە کە چەندین وێستگەی جیاوازی لەخۆگرتبوو بە مەبەستی چاوەدێری و لە نزیکەوە هەڵسەنگاندنی پڕۆسەکە ڕێکخرابوو، سەرەتا و لە وێستگەی یەکەمدا لە فاکەڵتیی پەروەردە سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق لەلایەن ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە پ.د. سەفین جلال و یاریدەدەرانی ڕاگر و سەرۆکی لێژنەی تاقیکردنەوەکان پێشوازییان لێکرا و دواتر هۆڵەکانی تاقیکردنەوە و لێژنەی تاقیکردنەوەکان بەسەرکرایەوە و لەو میانەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق وێڕای گفتوگۆ لەگەڵ خوێندکاران و مامۆستایانی چاوەدێر هاوکات لەگەڵ لێژنەی تاقیکردنەوەکان کۆ بووەوە و لەسەر چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە تاقیکردنەوەکان دوان.

 سەردانی بەشی پەروەردەی ئایینی لە فاکەڵتیی پەروەردە بەشێکی تری ئەم وێستگەیە بوو و تێیدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە و شاندی یاوەری لەلایەن سەرۆکی بەشی پەروەردەی ئایینی د. ئارەزوو نورالدین و مامۆستایانی بەش و لێژنەی تاقیکردنەوە پێشوازییان لێکرا.

 دواتر لە بەشێکی تری ئەم سەردنە مەیدانییەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق و شاندی یاوەری هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی لە فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکن بەسەرکردەوە و لەلایەن ڕاگری فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان پ.ی.د. الهام مجید قادر، یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆکی لێژنەی تاقیکردنەوەکانی فاکەڵتیی ناوبراو پێشوازییان لێکرا و وێستگەیەکی تری دیدارەکە سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی بوو و تێیدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە لەلایەن ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی پ.ی.د. کۆسرەت نژاد کاکە، یاریدەدەری ڕاگر و ئەندامانی ئەنجوومەنی فاکەڵتی و سەرۆکی لێژنەی تاقیکردنەوەکانەوە پێشوازیی لێکرا.

 لە گشت ئەم سەردانانەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە پلانی ستراتیژیی زانکۆ و بە تایبەتی کۆڵەکەی سەرەکیی "سەرکەوتنی خوێندکاران" لە نزیکەوە  هۆڵەکانی بەسەر کردەوە و لەگەڵ خوێندکاران دەربارەی تاقیکردنەوەکان قسەی کرد و هاوکات لە دەرەوەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەش لەگەڵ چەندین گرووپی جیاوازی خوێندکاران گفتوگۆی کرد و لە پەراوێزی لەگەڵ لێژنەی تاقیکردنەوەکان وێڕای دەستخۆشی لە لێژنەکان هەروەها پێداگری لەسەر کار کردن بۆ ڕەخساندنی کەش و ژینگەیێکی لەباری تاقیکردنەوەیی بۆ خوێندکاران کردەوە.

Koya University President Inspects Exam Halls, Reaffirms Commitment to "Student Success" PillarKoya University President Inspects Exam Halls, Reaffirms Commitment to "Student Success" Pillar

News Date
Image
Koya University President Inspects Exam Halls, Reaffirms Commitment to "Student Success" Pillar
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ