کۆیە | ڕاگەیاندنی زانکۆ

سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق دیدارێکی تایبەتی لەگەڵ ئەو خوێندکار و مامۆستایانە ئەنجامدا کە لە ماوەی ڕابردوودا لە بوارە جیاوازەکانی پاڵەوانیەتییە وەرزشییە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان توانیبوویان سەرکەوتن بەدەستبهێنن و لەو چوارچێوەیەدا سوپاس و پێزانینی زانکۆی کۆیەی بەخشییە هەریەک لە م.ی. احمد جمال فتح اللە و خوێندکار عامر سعدی سلیمان کە وەک ڕاهێنەر و یاریدەدەری ڕاهێنەر توانیبوویان پلەی یەکەم بۆ تیمی مەلەوانیی یانەی وەرزشی کۆیە لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر دەستەبەر بکەن.

ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی بانەمەڕ(گوڵان)ی ٢٧٢٦ی کوردی بەرانبەر ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٦ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق لە دیدارێکی تایبەتدا لەگەڵ خوێندکاران و مامۆستایانی سەرکەوتوو لە بوارەکانی وەرزشدا  کۆ بووەوە و لە چوارچێوەی ئەو دیدارەدا سوپاس و پێزانینی زانکۆی کۆیەی بەخشییە هەریەک لە م.ی. احمد جمال فتح اللە و خوێندکار عامر سعدی سلیمان کە وەک ڕاهێنەر و یاریدەدەری ڕاهێنەر توانیبوویان پلەی یەکەم بۆ تیمی مەلەوانیی یانەی وەرزشی کۆیە لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر دەستەبەر بکەن.

ئەم دیدارە لە سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بە ئامادەبوونی هەریەک لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. یادگار عبداللە علی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندنی باڵا پ.د. هشیار زکی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. ئەژین طاهر صابر، ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکان پ.ی.د. نەبەز عبداللە، ئەمینداری ئەنجوومەن م.ی. چیا جەوهەر، بەڕێوەبەری چالاکیی هونەری و وەرزشی م. دلێر کەمال و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن م.ی. محمد کریم سیدگوڵ بەڕێوە چوو.

"خزمەتکردنی کۆمەڵگە" و ڕۆڵی شوێندانەری زانکۆی کۆیە

زانکۆی کۆیە لە جوارچێوەی پلانێکی ستراتیژی پێکهاتوو لە حەوت کۆڵەکەی سەرەکی و بە دروشمی "زانکۆیەک بۆ کۆمەڵگەیەکی بەهێزتر" کار دەکات بۆ هەنگاونان و شوێندانەربوونێکی کاریگەر لە خزمەتکردنی کۆمەڵگە و هەر بۆیە سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق لەم دیدارەدا بە گرینگییەوە دەستکەوتەکانی مامۆستایان و خوێندکارانی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکان و ڕۆڵی بەشی چالاکیی وەرزشی و هونەریی زانکۆی کۆیەی بەرز نرخاند کە لە بوارێکی گرینگ و کاریگەری وەک وەرزش خزمەت بە کۆمەڵگە و شاری کۆیە دەکەن و نەوەیەکی وەرزشدۆست و تەندروست پێدەگەیێنن.

Koya University President Honors Swimming Coach and Champion StudentKoya University President Honors Swimming Coach and Champion StudentKoya University President Honors Swimming Coach and Champion StudentKoya University President Honors Swimming Coach and Champion StudentKoya University President Honors Swimming Coach and Champion StudentKoya University President Honors Swimming Coach and Champion Student

News Date
Image
Koya University President Honors Swimming Coach and Champion Student
Description / Summary

هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ