کۆیە | ڕاگەیاندنی زانکۆ
سەنتەری توێژینەوەی پەروەردەی وەرزشی سەر بە ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکان و یەکێتیی یارییەئاوییەکانی عێراق خولێکی سێ ڕۆژەیان تایبەت بەڕزگارکردنی ژیان لە مەلەوانگە بەڕێوەبرد.
ڕۆژانی ٢١ تا ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ی زایینی، خولێکی تایبەت بە بواری ڕزگارکردنی ژیان لە مەلەوانگە بە هاوبەشی لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی پەروەردەی وەرزشی سەر بە ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە و فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکان و یەکێتیی یارییەئاوییەکانی عێراق بەڕێوە چوو.
ئەم خولە پاڵپشت بە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و کۆڵەکەی "خزمەتکردنی کۆمەڵگە" ڕێکخرا بوو و تێیدا ١٧ بەشداربووی کچ و کوڕ بڕوانامەی بەشداریکردنیان لە ئاستەکانی “A,B,C”پێ بەخشرا دوابەدوای وەرگرتنی ڕاهێنان و بەرچاوڕوونیی پێویست دەربارەی بابەتەکانی خولەکە.
هاوکات لە کۆتایی خولەکەدا و بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پ.د. هشیار زکي، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. ئەژین طاهر صابر، ڕاگری ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان پ.ی.د. هەڵگورد سەرهەنگ مەغدید، ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان پ.د. نەبەز عبد الله فتاح وە بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر ڕاهێنەران و بەشداربووان دابەشکرا.
جێگەی ئاماژەیە خولەکە لەلایەن دوو لێژنەی باڵا و سەرپەرشت و جێبەجێکاری پێکهاتوو لە پ.ی.د. محمد مصطفی محمد لە یەکێتیی یارییەئاوییەکانی عێراق، د. لاوێست قاسم ظاهر، م.ی. احمد جمال فتح اللە، پ.د. ڕزگار مجید خضر، د. هاوڕێ جەزا علی لە یەکێتیی یارییەئاوییەکانی عێراق، م.ی. محمد اکرم کریم لە یەکێتیی یارییەئاوییەکانی عێراق، م.ی. دیمەن دڵشاد، م.ی. هاوکار کاکل رشید و م.ی. حەبیبە نهاد عبدالواحید بە مەبەستی پێدانی زانیاری و بەرچاوڕوونیی پێویستی ڕزگارکردنی گیان و ژیان مەلەوانان لە ناو مەلەوانگەکاندا ڕێکخرا بوو.










محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ