کۆیە | ڕاگەیاندنی زانکۆ

لە دەستپێشخەرییەکی دڵسۆزانە و نیشتمانی بۆ سەر زێدی باووباپیرانی، خاتوو د. ئەدیبە محمدامین الخطاط، پزیشکی ناوداری خەڵکی شاری کۆیە کە نیشتەجێی بەغدایە، کۆمەڵێک کتێبی بەبەهای کە پێکهاتبوون لە زیاتر لە ١٠٠٠ ناونیشانی جیاواز، بەخشییە کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی کۆیە. کتێبە بەخشراوەکان بوارەکانی پزیشکی، گشتی، کشتوکاڵ و زمانەوانی لەخۆ دەگرن.

ڕێوڕەسمی پێشوازیکردنەکە ڕۆژی یەکشەممە (٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ - ٣١ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ی کوردی) بەڕێوەچوو؛ تێیدا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، پ.ی.د. یادگار عبداللە علی، لە سەرۆکایەتیی زانکۆ پێشوازی لەم پزیشکە کۆییە و شاندی یاوەری کرد کە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری کۆیە بە مەبەستی پێشکەشکردنی ئەم دیارییە مەعریفییە سەردانی کەمپەسی زانکۆکەیان کردبوو.

پێزانینی زانکۆی کۆیە بۆ ئەم دەستپێشخەرییە مەعریفییە

لە میانەی دیدارەکەدا، پ.ی.د. یادگار عبداللە علی وێڕای بەخێرهێنانی شاندەکە، دەستخۆشی و پێزانینی قووڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیەی ئاراستەی د. ئەدیبە محمدامین کرد بۆ ئەم هەنگاوە پڕ بایەخەی کە خزمەتێکی گەورە بە خوێندکاران و توێژەرانی زانکۆکە دەکات وەک کچێکی دڵسۆزی شارەکە. لە بەرانبەردا، د. ئەدیبە خۆشحاڵی قووڵی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ شاری کۆیە و سەردانیکردنی زانکۆی کۆیە دەربڕی و جەختی لەسەر پێویستیی پشتگیریکردنی بەردەوامی ئەم ناوەندە ئەکادیمییە کردەوە.

بەخشینی دیارییەکی هێمایی

وەک نەریتێکی ڕێزلێنان و هێمایەک بۆ پێزانین و دەستخۆشی لە زانکۆی کۆیە، خاتوو د. ئەدیبە محمدامین الخطاط لە بڕگەیەکی دیدارەکەدا بەرگێکی پایەبەرزی لە قورئانی پیرۆز پێشکەشی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، پ.ی.د. یادگار عبداللە علی کرد.

A Koya-Born Doctor Residing in Baghdad Donates Over 1,000 Books to Koya UniversityA Koya-Born Doctor Residing in Baghdad Donates Over 1,000 Books to Koya UniversityA Koya-Born Doctor Residing in Baghdad Donates Over 1,000 Books to Koya UniversityA Koya-Born Doctor Residing in Baghdad Donates Over 1,000 Books to Koya UniversityA Koya-Born Doctor Residing in Baghdad Donates Over 1,000 Books to Koya UniversityA Koya-Born Doctor Residing in Baghdad Donates Over 1,000 Books to Koya University

News Date
Image
A Koya-Born Doctor Residing in Baghdad Donates Over 1,000 Books to Koya University
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ