کۆیە | ڕاگەیاندنی زانکۆ

زانکۆی کۆیە لەسەر کارکردن بە مەبەستی برەودان بە پەیوەندییە ئاکادیمییەکانی بەردەوامە و هەربۆیە شاندێکی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بە سەرپەرشتیی ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر سەردانی کۆمپانیای هێڵی بۆریی کوردستان "Kurdistan Pipeline Company (KPC)"ی کرد.

ڕۆژی دووشەممە ٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ی کوردی بەرانبەر ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ی زایینی، شاندێکی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بە سەرپەرشتی ڕاگری فاکەڵتی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر و پێکهاتوو لە پ.ی.د. سەرهەد ئەحمەد فرخە یاریدەدەری ڕاگر بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، م. بەرهەم صابد محمود ئەندامی نووسینگەی ڕاوێژکاریی ئەندازیاری و م. فەرهاد عبدالرحمان حمد مامۆستای بەشی ئەندازیاریی نەوت سەردانی کۆمپانیای هێڵی بۆریی کوردستان "Kurdistan Pipeline Company (KPC)"یان کرد.

ئەم سەردانە بە ئامانجی دروستکردن و برەودان بە پەیوەندیی ئاکادیمی و کاری هاوبەشی پێکەوەیی لە بیاڤی پیشەسازی و ڕەخساندنی هەل و دەرفەتی کاری داهاتوو بۆ دەرچووانی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە و هاوئاهەنگ لەگەڵ پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و کۆڵەکەکانی "سەرکەوتنی خوێندکاران و ئامادەسازییان بۆ بازاڕی کار" و "بەنێودەوڵەتیبوون و پێگەی جیهانی" ڕێکخرا بوو.

شاندی فاکەڵتیی ئەندازیاری لەلایەن ئەندازیار بێستوون جەلیل زادە بەڕێوەبەری کۆمپانیا و ژمارەیەک سەرۆکی بەش و بەرپرسانی جیاوازی کۆمپانیا پێشوازییەکی گەرمییان لێکرا و وێڕای بەخێرهێنانیان هاوکات لایەنی میواندا خۆشحاڵیی خۆیان لە سەرکەوتن و پێشکەوتن ئاستی زانستی و توانایی تەکنیکیی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە دەربڕی. 

لە میانەی سەردانەکەدا شاندی زانکۆی کۆیە بەشێوازێکی ڕوون و جێگەی سەرنج نووسینگەی ڕاوێژکاریی ئەندازیارییان بە لایەنی خانەخوێ ناساند و هاوکات تواناییە زانستی و تەکنیکییەکانی فاکەڵتیی ئەندازیاریان ڕوونکردەوە و هەروەها بە تێر و تەسەلیش دەربارەی تاقیگە پێشکەوتووەکانی زانکۆی کۆیە و فاکەڵتیی ئەندازیاری بە تایبەتی لە بواری ئەندازیاریی نەوت و ئەندازیاریی کیمیاوی ئاماژەی بۆ کرا بەجۆرێک کە دەتوانرێت وەک بناغەیەکی بەهێز بۆ کاری هاوبەش و پێکەوەیی لە نێوان زانکۆی کۆیە و کەرتی پیشەسازی بەکار بهێنرێن. 

هەردوو لایەن لە کۆتاییدا دیدارەکەدا پێداگریان لەسەر بەردەوامیی پەیوەندیی نێوانیان و بەرفراوانکردنی هاوکاریی دوولایەنەیان کردەوە.

A Delegation from Koya University's Faculty of Engineering Visits Kurdistan Pipeline Company (KPC)A Delegation from Koya University's Faculty of Engineering Visits Kurdistan Pipeline Company (KPC)

A Delegation from Koya University's Faculty of Engineering Visits Kurdistan Pipeline Company (KPC)A Delegation from Koya University's Faculty of Engineering Visits Kurdistan Pipeline Company (KPC)

News Date
Image
A Delegation from Koya University's Faculty of Engineering Visits Kurdistan Pipeline Company (KPC)
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ | بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین | هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم | گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش | فۆتۆگرافەر
ئەندام احمد خالد | ڤیدیۆگرافی
سامان فاتح | ئەندازیاری دەنگ