کۆیە | ڕاگەیاندنی زانکۆ
سەرۆکی زانکۆی کۆیە، بەڕێز پ.د. محمد حسیب صدیق، لە دیدارێکی تایبەتدا و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ، ڕێزلێنانی زانکۆی کۆیەی بەخشییە پێنج مامۆستای کە توانیویانە داهێنانی زانستی ( براءة اختراع) تۆمار بکەن لە دامەزراوە باوەرپێکراوەکانی بواری داهێنانی زانستی.
ڕۆژی سێشەممە ٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ی کوردی بەرانبەر ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق لە دیدارێکی تایبەتدا و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ ڕێزلێنانی زانکۆی کۆیەی بەخشییە هەریەک لە مامۆستایان؛ پ.د. پەیمان صبحە احمد لە بەشی ئەندازیاریی میکانیک و دروستکردن لە فاکەڵتیی ئەندازیاری، پ.د. حنان طارق صبحي لە بەشی بایۆلۆجیی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی، پ.ی.د. سلام غفور طاهر لە بەشی کیمیا لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی، پ.ی.د. هانی خلیل اسماعیل لە بەشی کیمیا لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی، د. شیلان سمین حمید لە بەشی ئەندازیاریی پڕۆگرامسازی لە فاکەڵتیی ئەندازیاری کە ببوونە خاوەنی داهێنانی زانستی.
داهێنەریی و توێژینەوەی ئاستبەرز ڕوانگەی زانکۆی کۆیە
زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی پلانێکی ستراتیژیی گشتگیر و فرەڕەهەند کار دەکات بۆ کاریگەری و شوێندانەریەکی بەرچاوتر لە خزمەتکردنی کۆمەڵگە و بیاڤی زانستییدا هەربۆیە کۆڵەکەی دووەمی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە بە ناونیشانی کۆڵەکەی "توێژینەوە و داهێنان" کار دەکات بۆ هاندەری زیاتری توێژەران و مامۆستایانی زانکۆی کۆیە و لەو چوارچێوەیەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە میانەی دیدارەکەدا وێڕای ئاماژەدان بەم خاڵە ئەم دەستکەوت و بەرەپێشچوونەی مامۆستایانی زانکۆی کۆیەی بەرزنرخاند و هیوای هەنگاوپتەوی و بەردەوامی بۆ خواستن.
وتەکانی سەرۆکی زانکۆ و خاڵە بەرجەستەکانی
سەرۆکی زانکۆی کۆیە لەم دیدارەدا بە گرینگییەوە پەرژایە سەر کارکردنی دامەزراوەییی پێکەوەیی بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنی لەم چەشنە هەر بۆیە ناوبراو هاندانی مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆی کۆیەی بە مەبەستی بەدەستهێنانی داهێنانی زانستی وەک ئەرکی لەپێشینە و گرینگی زانکۆی کۆیە و سەرۆکایەتی لە قەڵەمدا و پشتیوانی مامۆستایان و توێژەرانی لەم رێگایەدا بە ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکی هەمیشەیی ئاماژە پێکرد و هەروەها لەو راستایەدا کاری تیمی بۆ زیاترکردنی ژمارەی داهێنانی زانستی لە زانکۆی کۆیە و بەڕێوەبردنی وۆرکشۆپ لەسەر ئاستی زانکۆی کۆیە بۆ ئاشناکردنی مامۆستایان و توێژەران بە شێواز و ڕێکارەکانی بەدەستهێنان و تۆمارکردنی داهێنانی زانستی وەک ڕێگایەک پێشنیار کرد.














محمد کریم سیدگوڵ | بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین | هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم | گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش | فۆتۆگرافەر
ئەندام احمد خالد | ڤیدیۆگرافی
سامان فاتح | ئەندازیاری دەنگ