کۆیە | ڕاگەیاندنی زانکۆ

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا  پ.د. هشیار زکي  سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی توانستی زمانی ئینگلیزی کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا  پ.د. هشیار زکي  سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی توانستی زمانی ئینگلیزی کرد و لەلایەن بەڕێوەبەری سەنتەری  ڕاوێژکاریی زمان "بەهار"، پ.ی.د. ئارەزوو ڕەشید عوسمان-وە پێشوازی لێکرا.

بیست و دووەمین خولی توانستی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەری ڕاوێژکاریی زمان - بەهار لە زانکۆی کۆیە بەبەشداری ٨٤ خوێندکار لە ڕێکەوتی ٢٩ی ئاداری ٢٠٢٦ بۆ ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٦ی بەڕێوەچوو، دوای کۆتایی خولەکە خوێندکاران  لە ماوەی ڕۆژانی ٦ی حوزەیران بۆ ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ بەشدارییان لە تاقیکردنەوەکان کرد.

تاقیکردنەوەکان بۆ هەر چوار ئاستی Beginner, Elementary, Intermediate و Advance  و بەشداربووانی تاقیکردنەوەکان بەم جۆرەی خوارەوە بوو:

لە ئاستى Beginner  كە ڕۆژى ٦/٦/٢٠٢٦ بەڕێوەچوو (٦) بەشدار بوو بەشدارى تاقيكردنەوەى كرد. 

 كە ڕۆژى ٧/٦/٢٠٢٦ بەڕێوەچوو (٢٥) بەشدار بوو بەشدارى تاقيكردنەوەى كرد. Elementary لە ئاستى

 كە لە هەردوو ڕۆژى ٨/ و ٩ى ٦/٢٠٢٦ بەڕێوەچوو (٤٢) بەشدار بوو بەشدارى تاقيكردنەوەيان كرد. Intermediate لە ئاستى 

Advanced لە ئاستى كە ڕۆژى ٩/٦/٢٠٢٦ بەڕێوەچوو (١١) بەشدار بوو بەشدارى تاقيكردنەوەى كرد.

تاقیکردنەوەکان ڕۆژانە و لە ماوەی سێ کاتژمێردا واتە کاتژمێر ٩ بۆ ١٢ بەشێوەیەکی سەرهێڵ لە تاقیگەکانی کۆمپیوتەری فاکەڵتیی ئەندازایاری بەڕێوە دەچوون.

 Koya University Koya University

 Koya University Koya University

 Koya University Koya University

 Koya University Koya University

 Koya University Koya University

News Date
Image
Vice President for Scientific Affairs Evaluates English Proficiency Exams at Koya University
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ | بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین | هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم | گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش | فۆتۆگرافەر
ئەندام احمد خالد | ڤیدیۆگرافی
سامان فاتح | ئەندازیاری دەنگ