کۆیە| ڕاگەیاندنی زانکۆ
زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە پلانی ستراتیژیی خۆی بەردەوامە لە ڕەخساندنی هەل و دەرفەتی پیشەیی بۆ خوێندکارانی دەرچوو، هەر بۆیە لەو چوارچێوەیەدا چاوپێکەوتنێکی کار لەگەڵ کۆمپانیای سپرینت بۆ خزمەتگوزاریی نەوت و گاز لەلایەن فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیەوە بە بەشداری خوێندکارانی دەرچووی ئەمساڵ لە بەشەکانی ئەندازیاریی نەوت و کیمیاوی بەڕێوە چوو.
ڕۆژی سێشەممە ١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ی کوردی بەرانبەر ٧ی تەمووزی ٢٠٢٦ی زایینی، فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کۆڵەکەی یەکەمی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە واتە کۆڵەکەی "سەرکەوتنی خوێندکاران و ئامادەسازییان بۆ بازاڕی کار" و هەروەها کۆڵەکەی سێیەمی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە واتە کۆڵەکەی "خزمەتکردنی کۆمەڵگە" چاوپێکەوتنێکی کاری بۆ خوێندکارانی دەرچووی بەشەکانی ئەندازیاریی نەوت و کیمیاوی بەڕێوەبرد.
چاوپێکەوتنە کارییەکە لەگەڵ کۆمپانیای سپرینت بۆ خزمەتگوزاریی نەوت و گاز ڕێکخرا بوو و تێیدا خوێندکاران لەسەر بنەمای ڕیزبەندیی بەشەکەیان بەشدار بوون و ئەم چاوپێکەوتنە وەک دەرفەت و هەلێکی لەباری دۆزینەوەی کار و هاوکات ئەزمووندارکردنی خوێندکاران لەو بوارەدا پاڵپشت بە کۆڵەکەی "سەرکەوتنی خوێندکاران و ئامادەسازییان بۆ بازاڕی کار" و "خزمەتکردنی کۆمەڵگە"ی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە جێبەجێ کرا.
لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیەدا ئامانجی سێیەمی کۆڵەکەی یەکەمی پلانی ستراتیژی بە ناونیشانی "بواردان بە خوێندکاران لەناو پۆل و دەرەوەی پۆل" لە ڕێگای ستراتیژیی دووەم واتە "دروستکردنی بەستەرێک لە نێوان زانکۆ و بازاڕ" بە نزیکی کارکردن لەگەڵ خاوەنکار و کۆمپانیا پیشەسازییەکان هەوڵ دەدات پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان خوێندکاران و کۆمپانیاکان دروست بکات.






محمد کریم سیدگوڵ | بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین | هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم | گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش | فۆتۆگرافەر
ئەندام احمد خالد | ڤیدیۆگرافی
سامان فاتح | ئەندازیاری دەنگ