هەولێر | ڕاگەیاندنی زانکۆ

بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییە زانستی و تەکنەلۆژییەکان و تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پلانی ستراتیژیی زانکۆ، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق سەردانی کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری میللیی چینی لە شاری هەولێر کرد.

ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی ئابی ٢٠٢٦، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق بە سەرۆکایەتیی شاندێک سەردانی کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری میللیی چینی لە هەولێر کرد و لەلایەن قونسوڵی گشتی لیو جیون پێشوازی لێ کرا.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی زانکۆی کۆیە کورتەیەکی دەربارەی مێژوو و پێگەی زانستی و نێودەوڵەتیی زانکۆی کۆیەی خستەڕوو و بە وردی باسی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٢٧ و کۆڵەکە سەرەکییەکانی پلانەکەی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئامانج لە پلانی ستراتیژی بەرزکردنەوەی ئاستی ئەکادیمی، پەرەپێدانی توێژینەوەی زانستیی بڕیاربەخش، چاکسازی لە بەڕێوەبردن و بەکارخستنی تەکنەلۆژیای سەردەمە لە سەرجەم جومگەکانی زانکۆدا.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق تیشکی خستە سەر ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی دستپێشخەریی زانکۆی سەوز کە لەلایەن جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانییەوە ڕاگەیەندرا  و ئەوەی ڕوونکردەوە کە زانکۆی کۆیە کار دەکات بەکارهێنانی ئامرازی هاتوچۆی دۆستی ژینگە، بەکارهێنانی وزەی پاک و نوێبووەوە، بەڕێوەبردنی زیرەکانەی پاشماوەکان، و پەرەپێدانی هۆشیاریی ژینگەیی لەناو کۆمەڵگەی ئەکادیمیدا تاوەکو زانکۆکە ببێتە مۆدێلێکی پێشەنگ لە پاراستنی ژینگەدا.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، لە درێژەی قسەکانیدا  ئاماژەی بە گرنگیی تایبەتی کۆماری میللیی چین کرد وەک هێزێکی گەورەی زانستی، تەکنەلۆژی و پیشەسازی لە جیهاندا. جەختی لەسەر پێویستیی دروستکردنی پردی پەیوەندی لە نێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکانی چین کردەوە، بە مەبەستی ئاڵوگۆڕی زانستی، سەردانی مەیدانیی مامۆستایان و خوێندکاران، و ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش.

د. محمد حسیب صدیق،  باسی لە پڕۆژەی هەماهەنگی و هاوبەشیی نێوان زانکۆی کۆیە و کۆمپانیای جیهانیی «هواوی» (Huawei) کرد، کە ئامانج لێی بونیادنانی «کەمپسی زیرەک»ە و ڕوونیکردەوە کە ئەم هەماهەنگییە ڕێگە خۆش دەکات بۆ دابینکردنی ژێرخانێکی بەهێزی دیجیتاڵی، ڕاهێنانی خوێندکاران لە بوارەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری و تۆڕەکاندا، و ڕەخساندنی ژینگەیەکی زانستیی پێشکەوتوو بۆ مامۆستایان و توێژەران.

لە بەرانبەردا، کونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بەم سەردانە، ستایشی دید و پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیەی کرد و ئامادەیی خۆی و وڵاتەکەیشی دووپات کردەوە بۆ ئاسانکاری و پەرەپێدانی هەماهەنگییەکان لە بوارە زانستی و تەکنەلۆژییەکاندا.

لە کۆتایی دیدارەکەدا، پ.د. محمد حسیب صدیق بەرگێکی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیەی پێشکەشی کونسوڵی گشتیی چین کرد.

هاوکات شاندی یاوەری سەرۆکی زانکۆ پێکهاتبوون لە: ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان د. پەخشان فەهمی فەرحۆ، ئەمینداری ئەنجوومەنی زانکۆ م. چیا جەوهەر عومەر، بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری م.ی. ئالان نەهرۆ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن م.ی. محمد کریم سیدگوڵ.

Koya University President Visits the Consulate General of the People's Republic of China in Erbil to Enhance Scientific and Technological CooperationKoya University President Visits the Consulate General of the People's Republic of China in Erbil to Enhance Scientific and Technological CooperationKoya University President Visits the Consulate General of the People's Republic of China in Erbil to Enhance Scientific and Technological CooperationKoya University President Visits the Consulate General of the People's Republic of China in Erbil to Enhance Scientific and Technological CooperationKoya University President Visits the Consulate General of the People's Republic of China in Erbil to Enhance Scientific and Technological CooperationKoya University President Visits the Consulate General of the People's Republic of China in Erbil to Enhance Scientific and Technological Cooperation

News Date
Image
Koya University President Visits the Consulate General of the People's Republic of China in Erbil to Enhance Scientific and Technological Cooperation
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ | بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین | هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم | گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش | فۆتۆگرافەر
کەریم قاسم صالح | فۆتۆگرافەر
سامان فاتح | ئەندازیاری دەنگ