هەولێر | ڕاگەیاندنی زانکۆ

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ  جێبەجێبکردنی ڕێکارەکانی دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی ئابی ٢٠٢٦، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق بە سەرۆکایەتیی شاندێک سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و لەلایەن خاتوو بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازییان لێکرا.

لە میانی سەردانەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە، باسی لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و بە تایبەتی دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز کە لەلایەن جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی ڕاگەیەندرا وهەروەها باسی لە ڕێکارەکانی ئەو دەستپێشخەریە کرد.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، ئاماژەی بە گرنگیی ئەو دەستپێشخەرییە و ڕێکارەکانی کرد و ئەوەی خستەڕوو کە دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز زانکۆی کۆیە دەکاتە زانکۆیەکی پێشەنگ و نموونە لە بواری پاراستنی ژینگە و بەردەوامیدان.

پ.د. محمد حسیب صدیق، لە میانی دانێشتنەکەدا باسی لە پرۆژەی درووستکردنی پۆند و بەنداوی بچووکی گلدانەوەی ئاو لە ناو کەمپی زانکۆی کۆیەی بۆ وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو  کرد و ئەوەی خستەڕوو کە ئەو پرۆژەیە جگە لەوەی کە لە ڕووی کشتوکاڵ و زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی گرنگی هەیە لە هەمان کاتدا لە ڕووی گەشتیارییەوە بایەخێکی گەورەی بۆ زانکۆی کۆیە و شاری کۆیە دەبێت.

لای خۆیەوە خاتوو بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،  خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی زانکۆی کۆیە ڕاگەیاند و ستایشی ڕۆڵی زانکۆی کۆیە و ئیدارەی زانکۆی کۆیە کرد لە بەرەوپێشبردن و سەرخستنی زانکۆکە.

خاتو بێگەرد تاڵەبانی، باسی لە گرنگیی هەماهەنگی نێوان ناوەندە ئەکادیمییەکان و وەزارەتی کشتوکاڵ کرد و ئەوەی خستەڕوو کە کۆڵەکەی زانکۆی سەوز و دەستپشخەریی زانکۆی سەوز لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە دەرفەتی هەماهەنگی زۆری لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و زانکۆی کۆیە فەراهەم کردووە.

خاتوو بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵێنی هەماهەنگی و پاڵپشتیی پرۆژەکانی زانکۆی کۆیەی دا و جەختی لەوە کردەوە کە پێگەی مێژوویی و ستراتیژیی زانکۆی کۆیە وا دەکات کە درێخی نەکەن لە پاڵپشتی کردنی.

لە کۆتایی دیدارەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق بەرگێکی لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٢٧ی پێشکەشی خاتوو بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

جێگەی ئاماژەیە هەریەک لە؛ ڕاوێژکاری وەزارەت کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕزگار حمد خدر، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو د. قارەمان قادر مولود و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێری کۆیە ئەندازیار نەوا محمد صالح ئامادەی کۆبوونەوکە بوون.

هاوکات شاندی یاوەری سەرۆکی زانکۆ پێکهاتبوون لە: ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان د. پەخشان فەهمی فەرحۆ، ئەمینداری ئەنجوومەنی زانکۆ م. چیا جەوهەر عومەر و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن م.ی. محمد کریم سیدگوڵ.

Koya University President Visits the KRG Ministry of Agriculture and Water Resources to Advance the "Green University" InitiativeKoya University President Visits the KRG Ministry of Agriculture and Water Resources to Advance the "Green University" InitiativeKoya University President Visits the KRG Ministry of Agriculture and Water Resources to Advance the "Green University" InitiativeKoya University President Visits the KRG Ministry of Agriculture and Water Resources to Advance the "Green University" InitiativeKoya University President Visits the KRG Ministry of Agriculture and Water Resources to Advance the "Green University" InitiativeKoya University President Visits the KRG Ministry of Agriculture and Water Resources to Advance the "Green University" InitiativeKoya University President Visits the KRG Ministry of Agriculture and Water Resources to Advance the "Green University" InitiativeKoya University President Visits the KRG Ministry of Agriculture and Water Resources to Advance the "Green University" Initiative

 

News Date
Image
Koya University President Visits the KRG Ministry of Agriculture and Water Resources to Advance the "Green University" Initiative
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ | بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین | هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم | گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش | فۆتۆگرافەر
کەریم قاسم صالح | فۆتۆگرافەر
سامان فاتح | ئەندازیاری دەنگ