کۆیە | ڕاگەیاندنی زانکۆ

لە ڕێوڕەسمێکی شکۆدارانەدا لە شاری بەغدا، د. شیلان سمین حەمید، مامۆستای بەشی ئەندازیاریی پڕۆگرامسازی لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە، لە بەرامبەر داهێنانە زانستییەکەی، خەڵاتی ڕێزلێنانی لەلایەن سەندیکای ئەکادیمییەکانی عێراقەوە بەدەستهێنا.

ڕۆژی یەکشەممە، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٦، زانکۆی فارابی لە بەغدا میوانداریی ڕێوڕەسمێکی تایبەتی کرد بۆ بەرزنرخاندنی ئەو مامۆستایانەی لەسەر ئاستی عێراق خاوەن داهێنانی زانستی بوون. ئەم بۆنەیە بە هاوکاریی سەندیکای ئەکادیمییەکانی عێراق و زانکۆی فارابی و بە ئامادەبوونی د. عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق، د. عەلی مەسیر یاسین، سەرۆکی سەندیکای ئەکادیمییەکان، پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر، ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری و ژمارەیەک لە ناودارانی ئەکادیمی و بەرپرسانی باڵا بەڕێوەچوو، تێیدا د. شیلان سمین حەمید بە فەرمی خەڵاتەکەی پێشکەش کرا.

پێشتریش لە ڕۆژی سێشەممە، ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، پ.د. محەمەد حسیب سدیق، سەرۆکی زانکۆی کۆیە، لە دیدارێکدا و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ، دەستخۆشی و ڕێزلێنانی تایبەتی زانکۆی کۆیەی ئاراستەی د. شیلان و ئەو مامۆستایانە کرد کە توانیبوویان داهێنانی زانستی تۆمار بکەن و ناوبانگی زانکۆکەیان بەرز ڕابگرن.

زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی نەخشەڕێگەی ستراتیژیی خۆیدا، توێژینەوە و داهێنان بە کۆڵەکەیەکی بنەڕەتیی پەرەپێدانی زانستی دەبینێت. لەم بارەیەوە، سەرۆکی زانکۆ لە دیدارەکەیدا وێڕای بەرزنرخاندنی ئەم دەستکەوتە، جەختی لەسەر بەردەوامبوونی پاڵپشتییەکانی زانکۆ کردەوە بۆ هاندانی توێژەران لەپێناو خزمەتکردنی کۆمەڵگە و خستنەگەڕی توانا زانستییەکان بۆ داهێنانی زیاتر.

In Recognition of Her Scientific Innovation: Koya University Academic Honored in BaghdadIn Recognition of Her Scientific Innovation: Koya University Academic Honored in Baghdad

In Recognition of Her Scientific Innovation: Koya University Academic Honored in BaghdadIn Recognition of Her Scientific Innovation: Koya University Academic Honored in Baghdad

News Date
Image
In Recognition of Her Scientific Innovation: Koya University Academic Honored in Baghdad
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ | بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین | هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم | گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش | فۆتۆگرافەر
سامان فاتح | ئەندازیاری دەنگ