کۆیە | ڕاگەیاندنی زانکۆ
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن و پێشوازیکردن لە خوێندکاران، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق بە مەبەستی بەدواداچوونی ڕەوشی نۆژەنکردنەوە و ڕێکخستنی بەشەناوخۆییەکان، بەسەرکردنەوەیەکی مەیدانی بۆ بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ ئەنجامدا.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. یادگار عبد الله علی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. ئەژین طاهر صابر، ئەمینداری ئەنجوومەنی زانکۆ م. چیا جەوهەر عمر، بەڕێوەبەری ئەندازە و پرۆژەکان ئەندازیار بۆتان ئەنوەر و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی م.ی. محمد کریم سیدگوڵ، سەردانی بەشەناوخۆییەکانی کرد.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە، سەرەتا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆیەکانی کرد و کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشەناوخۆییەکان کریم احمد حمد، لێپرسراوی بەشی بەشەناوخۆیی کچان ئاڵا علی حسێن، لێپرسراوی بەشی بەشەناوخۆیی کوڕان ڕێکەوت کاکە عوسمان، فەرمانبەر و سەرپەرشتیارانی بەشەناوخۆییەکان، تیمی چاککردنەوەی زانکۆ، نوێنەری کۆمپانیای چاککردنەوە و نوێنەری کۆمپانیای پاککردنەوەی بەشەناوخۆییەکان ئەنجامدا.
لەو کۆبوونەوەیەدا، سەرۆکی زانکۆی کۆیە جەختی لەسەر گرنگیی دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان و فەراهەمکردنی کەشێکی لەبار بۆ خوێندکاران کردەوە. ناوبراو ڕای گەیاند:
"ئەرکی ئێمەیە کە بە هەموو توانایەکەوە ئاسانکاری بۆ خوێندکاران بکەین و ژینگەیەکی ئارام و گونجاو بۆ خوێندن و مانەوەیان لە بەشەناوخۆییەکاندا دابین بکەین، بۆ ئەوەی بتوانن بە متمانەیەکی زیاترەوە بەردەوامی بە پرۆسەی خوێندنیان بدەن."
پاشان، سەرۆکی زانکۆ بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە کوالێتی کارەکان و وردبوونەوە لە ئامادەکارییەکان، سەردانی چەند بلۆکێکی بەشەناوخۆیی کچان و کوڕانی کرد.
شایەنی باسە، زانکۆی کۆیە لە ماوەی پشووی هاویندا هەڵمەتێکی فراوانی نۆژەنکردنەوە و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکانی دەست پێ کردووە، تاوەکو لە دەستپێکی ساڵی نوێدا، بەشەناوخۆییەکان بە شێوازێکی پێشکەوتوو و خزمەتگوزاریی تەواوەوە پێشوازی لە خوێندکاران بکەن.


















محمد کریم سیدگوڵ | بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین | هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم | گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش | فۆتۆگرافەر
سامان فاتح | ئەندازیاری دەنگ