کۆیە | ڕاگەیاندنی زانکۆ
لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پەرەپێدانی ژینگەی ئەکادیمی و باشترکردنی ژێرخانی زانستی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.د. محمد حسیب صدیق، ژمارەیەک پڕۆژەی نوێ و کاری نۆژەنکردنەوەی لە زانکۆی کۆیە کردەوە.
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦،سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.د. محمد حسیب صدیق، بە یاوەریی ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ، تیمی ئەندازیاری و بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازە و پڕۆژەکان، سەردانی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی کرد و پڕۆژە تەواوکراوەکانی بەسەر کردەوە و دەرگای بۆ کردنەوە.
لە میانەی ئەم سەردانەدا، سەرۆکی زانکۆ چەندین پڕۆژەی گرنگی کردەوە، لەوانە: دروستکردنی هۆڵی تاقیگەی تایبەت بە بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی، هۆڵی سیمینار و پێداویستییەکانی، ژووری سەرۆک و فەرمانبەرانی بەشی کۆمپیوتەر. هاوکات پڕۆسەی نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی ژووری لیژنەی تاقیکردنەوەکان و چەندین کاری دیکەی خزمەتگوزاری کە بۆ پێداویستییەکانی فاکەڵتییەکە ئەنجام دراون، بە فەرمی کرانەوە.
پ.د. محمد حسیب صدیق لە کاتی کردنەوەی پڕۆژەکاندا، دەستخۆشی لە تیمی ئەندازیاری و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکان کرد و جەختی لەسەر بەردەوامیی هەوڵەکان کردەوە بۆ ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبارتر بۆ قوتابیان و مامۆستایانی زانکۆ، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و خزمەتکردنی زیاتری بەشەکان.
هاوکات هەر لە چوارچێوەی هەڵمەتی نۆژەنکردنەوە و باشترکردنی ژێرخانی زانکۆی کۆیە، ئەم پڕۆژانەی خوارەوە تەواو کراون و خراونەتە خزمەتی خوێندکاران و ستافی ئەکادیمیی زانکۆ:
٢. چاککردنەوەی دەروازە و سەربانی سەرەکیی فاکەڵتیی پزیشکی.
٣. دروستکردنی دوو هۆڵی خوێندن لە فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان.
ئەم پڕۆژانە بەشێکن لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە بۆ نوێکردنەوە و پەرەپێدانی توانا زانستی و کارگێڕییەکانی سەرجەم فاکەڵتی و بەشەکان، بە مەبەستی گونجاندنی ژینگەی خوێندن لەگەڵ ستانداردە نوێیەکانی کوالێتیی زانکۆیی.












محمد کریم سیدگوڵ | بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین | هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم | گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش | فۆتۆگرافەر
سامان فاتح | ئەندازیاری دەنگ