سلێمانی | ڕاگەیاندنی زانکۆ

بۆ ساڵی سێیەم لەسەر یەک، زانکۆی کۆیە بە شێوەیەکی بەرفراوان و چالاکانە بەشداریی لە پێشانگای «نێکست ستێپ» (Next Step) کرد.

ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتیی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتیی پ.ی.د. صافیە صابر، لە شاری سلێمانی بەشدارییان لە چوارەمین خولی پێشانگای نێکست ستێپ کرد، کە تایبەتە بە ڕێنماییکردنی دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بۆ هەڵبژاردنی بەش و کۆلێژەکان.

لەم چوارچێوەیەدا، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق، سەردانی شوێنی تایبەتی بە زانکۆی کۆیەی لە پێشانگاکە کرد و لە نزیکەوە لە کار و چالاکییەکانی تیمی زانکۆی کۆلەی کۆڵییەوە و دەستخۆشیی لە هەوڵ و ماندووبوونی ئەندامانی تیمەکە کرد، بەوپێیەی بە شێوەیەکی زانستی و ڕێکوپێک زانیاری و ڕێنوێنی پێویستیان پێشکەش بە قوتابیان و خوازیارانی خوێندن لە زانکۆی کۆیە کردووە.

جێگەی ئاماژەیە، بەشداریکردنی زانکۆی کۆیە لەم جۆرە پێشانگایانەدا بە ئامانجی ئاشناکردنی خوێندکاران بە فاکەڵتی و بەشەکان، و دەرفەتەکانی خوێندنی زانکۆکە و هەروەها دابینکردنی زانیاریی ورد بۆ دەرچووان بە مەبەستی بڕیاردان لە سەرەتاکانی ژیانی ئەکادیمییان.

هاوکات هەر لە میانی پێشانگاکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق، بەشداری لە پانێلکدا کرد تێیدا ڕوانگە و دیدگای زانکۆی کۆیەی لە بواری بەردەوامی خستەڕوو. لە وتارەکەیدا، تیشکی خستە سەر دەستپێشخەری زانکۆی سەوز وەک یەکێک لە ئاراستە سەرەکییەکانی زانکۆ لە چوارچێوەی پلانی ستراتیجی زانکۆی کۆیە بۆ ساڵانی ٢٠٢٣–٢٠٢٧، و ئاماژەی بە گرنگی ڕۆڵی زانکۆکان لە بەرەوپێشبردنی گەشەپێدانی بەردەوام کرد.

For the Third Consecutive Year: Koya University Actively Participates in the 'Next Step' Education Fair in SulaymaniyahFor the Third Consecutive Year: Koya University Actively Participates in the 'Next Step' Education Fair in Sulaymaniyah

News Date
Image
For the Third Consecutive Year: Koya University Actively Participates in the 'Next Step' Education Fair in Sulaymaniyah
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ | بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین | هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم | گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش | فۆتۆگرافەر
سامان فاتح | ئەندازیاری دەنگ