پەکین | ڕاگەیاندنی زانکۆ

بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پشتگیریی جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی دەستپێشخەریی "زانکۆی سەوز" و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری چین، سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.د. محمد حسیب صدیق، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی زانکۆ سەردانی چینی کرد.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦،  سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.د. محمد حسیب صدیق لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ وڵاتی چین، سەردانی باڵیۆزخانەی کۆماری عێراقی لە پەکین کرد و لەلایەن باڵیۆز ئەحمەد بەرواری و تیمی باڵیۆزخانەوە پێشوازیی لێ کران.

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی زانکۆ گرنگترین تەوەرەکانی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیەی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣-٢٠٢٧ و دەستپێشخەریی "زانکۆی سەوز"ی خستە ڕوو. ناوبراو بەتایبەت جەختی لەسەر پلانی زانکۆ بۆ گواستنەوەی کارەبایی و بەکارهێنانی وزەی پاک کردەوە، کە پەرەپێدانی سیستەمێکی گواستنەوەی بەردەوام لە ناو کەمپی زانکۆ، پڕۆژەکانی وزەی نوێبووەوە، بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو، دووبارە بەکارهێنانەوەی کەرەستەکان و فراوانکردنی ڕووبەری سەوز لە خۆ دەگرێت.

سەرۆکی زانکۆ ئاماژەی بەوە کرد کە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی سەردانەکەیان بۆ چین، لەنزیکەوە ئاگاداربوونە لە ئەزموونی پێشکەوتووی ئەو وڵاتە لە بواری پاسی کارەبایی، ئامرازەکانی گواستنەوەی نوێ و تەکنەلۆژیای پەیوەندیدار. هەروەها، لێکۆڵینەوە لە دەرفەتەکانی هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا و دامەزراوە چینییەکان بە ئامانجی پشتگیریکردنی پڕۆژەکانی گواستنەوەی بەردەوام لە زانکۆی کۆیە و گۆڕینیان بۆ نموونەیەکی کرداری لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی "زانکۆی سەوز"، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

لە بەرامبەردا، باڵیۆز ئەحمەد بەرواری جەختی لە پشتیوانیی باڵیۆزخانەی عێراق بۆ ئاراستە و پلانەکانی زانکۆی کۆیە کردەوە و ئامادەییی خۆیان بۆ پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەک و بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارە چینییەکان دەربڕی.

لە کۆتاییی دیدارەکەدا، سەرۆکی زانکۆ سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ باڵیۆز و ستافی باڵیۆزخانە دەربڕی و هەوڵ و هاوکاریی ئەوانی بۆ سەرخستنی ئامانجەکانی شاندەکە بەرز نرخاند.

شایانی باسە، شاندی زانکۆی کۆیە پێکهاتووە لە:  سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.د. محمد حسیب صدیق، پ.ی.د. دارا خالید خدر (سەرۆکی بەشی ئەندازیاریی میکانیک و بەرهەمهێنان) و م.ی. ئالان نەهرۆ (بەڕێوەبەری دڵنیاییی جۆری).

Koya University President Visits Iraqi Embassy in Beijing, Showcases Clean-Energy Transport Projects Under 'Green University' InitiativeKoya University President Visits Iraqi Embassy in Beijing, Showcases Clean-Energy Transport Projects Under 'Green University' InitiativeKoya University President Visits Iraqi Embassy in Beijing, Showcases Clean-Energy Transport Projects Under 'Green University' InitiativeKoya University President Visits Iraqi Embassy in Beijing, Showcases Clean-Energy Transport Projects Under 'Green University' InitiativeKoya University President Visits Iraqi Embassy in Beijing, Showcases Clean-Energy Transport Projects Under 'Green University' Initiative

News Date
Image
Koya University President Visits Iraqi Embassy in Beijing, Showcases Clean-Energy Transport Projects Under 'Green University' Initiative
Subtitle
سەرۆکی زانکۆی کۆیە سەردانی باڵیۆزخانەی عێراق لە پەکین کرد